یاسا: ئەگەر پیاو نەیتوانی دڵ و هەستی خێزانی ڕەزامەند بكات
March 3, 2024
رەنگا و ڕەنگ
ئەگەر پیاو نەیتوانی دڵ و هەستی خێزانی ڕەزامەند بكات، ژن بۆی هەیە داوا جیابوونەوە بكات؟ لە وەڵامی ئەم كەیسەدا، نەبوون یان نەمانی پیاوەتی لە لای تەواوی مەزهەبەكانی ئیسلام و لە یاساشدا هۆیەكە لەو هۆیانەی كە بەهۆیەوە ماف دراوە بە ژن تا داوای جیابونەوەی پێ بكات، بەڵام ئەوانەی كە لەم بارەوە تۆزێك ڕای جیاوازیان هەیە، پەیڕەوانی مەزهەبی ئیمامی شافعین، كە دەڵێن: «ئەگەر داوای جیابونەوە لەسەر نەبوونی پیاوەتی تۆماركرا، ئەوە دەبێت دادوەر جیابونەوەكە بۆ ماوەی ساڵێك دوا بخات، ئەمەش وەك هیوایەك بۆ ئەگەری باش بوونەوەی پیاوەكە».