ئەندازەی ناوەوەی شاری مێروولە

ئەندازەی ناوەوەی شاری مێروولە

ئەمە وێنەی شاری مێروولەیە كە بە ئەلەمنیۆمی شل پڕكراوە، دوای لابردنی خۆڵەكە ئەمە ئەنجامەكەی بوو، لێرە تۆڕی شارە ئاڵۆزەكەی نیشان دەدات كە هۆزەكانی مێروولە دروستیان كردووە. ژوورەكانی مێروولە بە درێژایی لە شێوەی چین چینی پێچەوانەدا هەڵكەندراون، بەو پێیەی ئەگەر یەكێكیان داڕما ئەو ژوورەی لە ژێرەوەیدایە ناڕوخێت، ئەمەش مانەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەكان و توانای بەرگەگرتنی فشاری ئەوانەی تێدەپەڕن زیاد دەكات بەسەریاندا. ئەگەر مێروولەكان ژوورێكی گەورەیان لە ژێر زەویدا دروست كرد بۆئەوەی هەموویان لە یەك شوێن تێیدا بژین، ئەوا بە تەواوی لە ژێر فشاری ڕێبوارانی سەرەوەیدا دەڕووخێت.

 مێروولەكان ماڵەكانیان بەپێی ئەو كەسانەی كە نزیكترین و دوورترینن لە دەروازەكان و خۆر و هەوا، ماڵەكانیان دابەش دەكەن، مێروولە گەنجەكان لە خوارەوەن، هێلكەكانیش لە نزیك ژووری شاژنن، لە كاتێكدا مێروولە گەورەكان كە ئەزموونی درێژخایەنیان هەیە لە ژوورەكانی سەرەوەی نزیك ڕووی زەویدا دەژین.

 

Top