پیاوسالاری پرسێکە ئافرەت ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبێتەوە

پیاوسالاری پرسێکە ئافرەت ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبێتەوە

پیاوسالاری بە شێوازە گشتییەکەی سیستەمە ، کۆمەڵێک هۆکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهه نگی و ئابوورییە کە لەوێدا سەردەستی پیاوبەبایەخی چەوساندنەوەو ستەم بەرامبەربە ئافرەت بەڕێووەدەچێت زۆرجاربەهه ڵە ئەم چەمکە لەگەڵ چەمکی باوکسالاری تێکەڵ بەیەک دەکرێن ولەجیاتی یەکتر بەکاردەهێنرێن لەکاتێکدا دوو چەمکی جیاوازن و بەواتای جیاوازدێن .
بێ گومان پەیووەندییەکی قوڵ و دانەبڕاویش لەنێوانیاندا هه یە .بەڵام پیاوسالاری بەرفرەترو گشتگیرترە و هه موو جیهان و ڕەگەزی مرۆڤایەتی دەگرێتەوە ،باوک سالاری بەگشتی بەوسستەمە کۆمەڵایەتیە دەگوترێت کە باوک یان کەسێکی بەتەمەنی خێزان بە نوێنەری
بنەماڵە یاخود هۆزێک یان خانەوادەیەک لەئەستۆدەگرێت .
پیاوسالاری وەکو کۆنترین بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیا و دەسەڵاتەکەیشی وەکو بەتەمەنترین دەسەڵات کە مێژوویەکی دوورو دڕێژی هه یە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا دەناسرێت .
تەواوی ئەو کێشەو گرفت و قەیرانانەیش کە لە سایەی ئەم ئایدۆلۆژیایەوە بەرۆکی مرۆڤایەتی دەگرن گەورەترین و کاریگەرترینن لەسەر ژیان و گوزەران و بیروبۆچوون و خەیاڵ ،سەبارەت بە کۆی کێشەکان و ئەوگرفتانەی کەڕوو بەڕوو ئەبنەوە و وەتەواوی کارو چالاکیەکانی مرۆڤ و چارەسەرکردنی گرفتەکان تەنها پەراوێزێک داگیر دەکات ،پیاوسالاری پرسێکە ئافرەت ڕۆژانە بەری ئەکەوێت و بەشی هه رەزۆری مێژووی مرۆڤایەتی و ئێستاو ئایندەیشی بەخۆیەوە گرێ دەدات . لە هه رشوێنێک باس و خواس لەسەر چەمکی پیاو ساری بکرێت کێشەیەکی گەورەیەیش بەناوی کێشەی ئافرەت خۆی دەسەپێنێت .کە کێشەیەکە میژوویەکی هه زاران ساڵەی هه یە لە مێژووی مرۆڤایەتید ا .سیستەمی پیاو سالاری و کۆی گرفتەکانی ئافرەتان هه روابەردەوامن و چونکە زۆر لەوە ئاڵۆزترە کە پێمان وایە چارەسه رکراون هه موومان ئەوڕاستیە دەزانین کە ئافرەت چ لەئاستی جیهان و چ لە ئاستی ناوخۆی کوردستاندا پێشکەوتنی گەورەو بەرەو پێشچوونی زۆری بەدەست هێناوە لە بەدەست هێنانی ماف و ئازادیێەکانی ،بەڵام کێشەکانی ئافرەتان بەهه مان ئاست چارەسەرنەکراون هوکارەکەیشی ئەوەیە کە کێشە و گرفتەکان خۆێان دەگۆڕن هه ر مەرتەلەیەکی نۆێ و قوناغێک کێشەو گرفتێک چارەسەر دەکات و بەڵام لەهه مانکاتدا کۆمەڵێک کێشەو گرفتی نوێ لەگەڵ خۆیدا دەخوڵقێت ،بەنموونە لێکجیاکردنەوەی دووڕەگەزی نێرو مێ لەیەکتری هه میشە کاریگەری نەرێنی لەڕوونی دەرونی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت ،لەنا و ئێمەیش دا و بەتایبەتی لە باشور ی کوردستان زۆرجار بەتایبەتی لەلایەن کاربەدەستانەوە لەگەڵ هه رلێدوانێک سەبارەت بە ئافره ت دەگوترێت ژن نیوەی کۆمەڵە، و دەخوازرێت وانیشا ن بدرێت کە کە بەوتنی ئەم دەستەواژەیە دان بەمافەکانی ژناندا دەنرێت کەخۆی لە واقیعد ا ئه م دەستەواژەیە جگە لە ئامار و ڕێژو هیج واتایەکی دیکەی نیە بەوواتایەی ئافرەت لەبەرامبەرپیاو دا یان نێر لەچاوی مێینەدا لەکۆی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا ڕێژەی نزیک پەنجا بەنجایە چەمکی نیوە هیچ پەیوەندییەکی بە بە پێگەو مافی شایستەبوونەوە نیە وگرنگ نیە ئاخۆ ئافرەت لەڕووی ژمارەوە نیوەیە یاخود نا بەڵکوو گرنگ هه بوونی ئە م کێشە گەورەییەی مرۆڤایەتێە کە بریتیە لەسیستەمێکی مێژوویی سیستەماتیکی هه مەچەشنەی کردارو گوفتارو هه ست و بیر،
لە هه رێمی کوردستان کەمترین بابەتێک کە باسی لێوە دەکرێت کێشەو گرفتەکانی ئافرەتانە ئه وەیشی کەباس ئەکرێ ئەوەیە کەساڵانە لەبۆنەکاندا قسەی لەسەر ئەکرێت و ساڵانە دووباره دەکرێنەوە و هه ندێ جار ساکارو ڕووکەشن .لەکۆمەڵگەی پیاوسالاریدا هه میشە ئەوکارانەی کە لە سەرشانی پێاواندایە گرنگتروبەسودتر تەماشا دەکرێن وبایەخی زیاتری پێ دەدرێت و ئەمەیش مەرج نیە لەواقیعدا وابێت بەڵکوو لەکۆمەڵگەی پیاوسالاریدا هه ردەم بایەخی زیاتر بەکارو پیشەی پیاوان دەدرێت نەوەکو ئافرەت بەنموونە کاری ئافرەتان لە ناوماڵدا زۆرزەحمەت و قورسترە کەچی لەچاو ساکارترین کار ی پیاواندا بە بچووک هه ڵسەنگاندنی بۆدەکرت ،پیاوسالاری چەمکێک نیە کە پەیوەستە بەقوناخ وشوێن و کات بێت جگە لەسەردەمە سەرەتایەکانی ژیاری مرۆڤایەتیدا لەهە موو قوناخ و مەرحەلەکانی دیکەی میژووی مرۆڤایەتیدا بوونی هه بووە بەجۆرێک لەجۆرەکان شوێنێک نیە لەم جیهانەدا لەژێرکارگەریگەریدا نەبێت ،یەکێک لەگرفتە هه رە بنەرەتیەکانی مێژووی مرۆڤایەتی کە پەیوەستی پێاوسالارییە ولە بەراورد لەگەڵ سستەم و ئایدۆلۆژیاکانی دیکەدا ئەمەیە کە هه موویان لە مەحەلەیەک لەمەڕحەلەکاندا لە ژێرکاریگەری فاکتەر گەلی جۆراوجۆردا پەیدا دەبن ودەژین ئەگەر سستەمی پیاو سالاری هه میشە چەوسێنەربووە هه رگیزنابێتە پاساوی ئەوەی کەئەم چەوساندنەوەیە بۆهه میشە بەردەوام بێت بەڵکوو دەبێت ڕۆژگاریک هه ربێت کۆتایی بێت و ون بێت و بوونی نەمێنێت بەتەواو ی ئەمەیش ئەرکی مرۆڤایەتیە کە ئەم ڕۆژگارە بەدی بهێنێت.

بێلان ڕۆژبەیانی

Top