ســـه‌رۆكـــى هـــه‌رێـــمـــى كـــوردســتــان، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، بۆ به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا، سه‌ردانى توركيا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/3/1 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، بۆ به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا، سه‌ردانى توركيا ده‌كات.
له‌ميانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كه سێ ڕۆژ ده‌خايه‌نێت، نێچيرڤان بارزانى چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له به‌شدارانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
بابه‌ته‌كانى شه‌ڕ، تيرۆ، كۆچ، مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، كاره‌ساته سروشتييه‌كان و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى ديكه، باس و ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆى به‌شدارانى كۆڕبه‌نده‌كه ده‌بن.