كەتنەوەی ئاگرێك لە بینایەكی نیشتەجێبوون
دوێنێ 24ی مانگ لە وڵاتی چین بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكیش برینداربوون.
بەوتەی بە بەرپرسانی ناوخۆی چین، ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ڕۆژهەڵاتی چین کەوتەوە و لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٤ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاگرەکە لە شوێنی هەڵگرتنی پاسکیلێکی کارەبایی لە نهۆمی یەکەمی بیناکە دەستیپێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل