كیڤان بارزانی پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك,هونەرمەندی شێوەكار (كیڤان بارزانی) لە شاری هەولێر پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە .
لەژێر ناونیشانی(كەسایەتی و زمان) هونەرمەند كیڤان بارزانی لە هۆڵی جیهان ئارت لە زانكۆی جیهان پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاریی كردەوە,بە ئامادەبوونی دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی ئەمینداریەتی زانکۆکانی جیهان و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەند و كەسانی ئەكادیمی لە رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگەكەدا بەشداربوون .
لەم پێشانگەیە زیاتر لە70 كاری هونەریی كیڤان بارزانی نمایش كران كە كارەكان بریتی بوون لە پۆرترێتی هونەرمەندو ئەدیب و ڕۆشنبیرانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان،وە پۆرترێتی ئەو کەسایەتییانەی كە خزمەتێکی زۆری فەرهەنگ و زمانی کوردییان کردووە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی