ڕێگایەكی ئاسان بۆ درێژكردنەوەی برژانگ

ڕێگایەكی ئاسان بۆ درێژكردنەوەی  برژانگ

 لەبری بەكارهێنانی برژانگی دەستكرد برژانگەكانت درێژ بكە و پشوویەك بە چاوەكانت بدە، ئەم ڕێنماییەی خوارەوە یارمەتیت دەدات بۆ گەشەكردنی برژانگەكانت.

چەندین زەیتی جیاواز هەیە كە دەتوانیت بەكاری بهێنیت بۆ گەشەی برژانگەكانت، بەڵام زەیتی زەیتون دەتوانێت درێژی و بەهێزیی برژانگەكانت بە شێوەیەكی بەرچاو باشتر بكات.

فڵچەیەكی خاوێنی ماسكارا بهێنە و بیخەرە ناو زەیتەكەوە، بە بەردەوامی برژانگەكانتی پێ شانە بكە، هەرچەندە ڕەنگە ئەمە شتێكی پێشكەوتوو نەبێت، بەڵام فڵچەكردنی برژانگەكانت بە بەردەوامی ڕێگەیەكی زۆر باشە نەك تەنیا بۆ ئەوەی گەشە بكات، بەڵكو یارمەتیان دەدەیت بۆ ماوەیەكی زیاتر بەرزتر دەربكەون. زۆرێك لە پسپۆڕانی جوانكاری و ماكیاژكارانی پیشەگەر ئەم ئامۆژگارییە پێشنیار دەكەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لە هێشتنەوەی برژانگەكانت لە دۆخێكی باشدا. بۆ بەرزكردنەوەی برژانگەكان ماسكارا بەكاربهێنە ماسكارای دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ كە مەبەست لێی باشتركردنی دەركەوتنی ڕیشاڵی كورتە، ئەمەش باشترین كاریگەریی هەیە، بەڵام جۆری ماسكاراكەت بە وردی هەڵبژێرە.

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

 

Top