بەلجیکا: ئیسرائیل هەوڵی گۆڕینی دانیشتوانی فەلەستین دەدات

بەلجیکا: ئیسرائیل هەوڵی گۆڕینی دانیشتوانی فەلەستین دەدات

 

نوێنەری بەلجیکا لە دادگاییکردنی ئیسرائیل لە دادگای نێودەوڵەتیی داد گوتی: ئیسرائیل هەوڵ دەدات پێکهاتەی دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بگۆڕێت.

پیت هیرباوت، بەڕێوەبەری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا، وەک نوێنەری ئەو وڵاتە لە خولی دووەمی دادگاییکردنی ئیسرائیل لە دادگای نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند: ئیسرائیل هەوڵدەدات پێکهاتەی دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بگۆڕێت.

نوێنەری بەلجیکا لە دانیشتنی دادگاییکردنی ئیسرائیل لە دادگای نێودەوڵەتیدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل هەوڵدەدات پێکهاتەی دیمۆگرافیای ناوچە فەلەستینییەکان بە نیشتەجێبوونی نایاسایی بگۆڕێت کە دژی بنەمای یاسای نێودەوڵەتییە.

هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بڕوای بە نایاسایی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بە پشت بەستن بە کۆنوانسیۆنی چوارەمی جنێڤ و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەکە هەیە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دانیشتنەکانی سکاڵای ٥٢ وڵات و چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە داگیرکردنی قودسی ڕۆژهەڵات و کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ١٩ تا ٢٦ی شوبات لە دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top