زیادبوونی ٩ هێندە لە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی ئەفریقی بۆ مەکسیک

زیادبوونی ٩ هێندە لە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی ئەفریقی بۆ مەکسیک

 

ژمارەی ئەو کۆچبەرە ئەفریقییە نایاساییانەی کە دەچنە ناو مەکسیکەوە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو نۆ هێندە زیادی کردووە.

وەزارەتی ناوخۆی مەکسیک لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئاماری کۆچبەری ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی ئەفریقی کە چوونەتە ناو مەکسیک بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نۆ هێندە زیادی کردووە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی کۆچبەرانی ئەفریقی و ڤەنزوێلی بۆ ئەم وڵاتە زیادی کردووە، هەروەها ژمارەی ئەو کۆچبەرە ئەفریقیانەی لە ساڵی ٢٠٢٢دا هاتوونەتە ناو ئەم وڵاتە ٦٦٧٢ کەس بووە، ئەم ژمارەیەش ٥٩ هەزار و ٨٣٤ کەس زیادی کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا، گەیشتووەتە ٩ هێندە.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە، ژمارەی کۆچبەرانی ڤەنزوێلی بۆ مەکسیک زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە لە ٩٦ هەزار و ١٩٧ کۆچبەرەوە بۆ ٢٢٢ هەزار و ٩٩٤ كەس.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە کۆی گشتی کۆچبەرانی نایاسایی لەم وڵاتە نزیکەی ٧٧% زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٧٨٢ هەزار و ١٧٦ کەس.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کۆچبەرانی نایاسایی بەزۆری لە ئەمریکای ناوەڕاستەوە دەچنە ناو مەکسیک و بەنیازن لەوێوە بچنە ئەمریکا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top