بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی لە سلێمانی كۆڕێكی شیعر و موزیك بەڕێوەچوو

بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی لە سلێمانی كۆڕێكی شیعر و موزیك بەڕێوەچوو

ڕێكەوتی 14/2/2024 لە ڕۆژی جیهانی خۆشەوستیدا.گروپی هونەری خێزان لە هۆڵی خاك لە شاری سلێمانی گۆڕێكی شیعر و موزیكی بۆ هەردوو نووسەر و شاعیر(جەزا شێخانی)و(فریشتە زیاد)سازكرد.

بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی لە سلێمانی كۆڕێكی شیعر و موزیك بەڕێوەچوو

لە ئەم ئێوارە كۆڕەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەكتەر و هونەرمەندان و كەسایەتی ئەو شارە ئامادەی بوون,مەبەست لەم يادە گروپی هونەری خێزان دەیەوێت ئەو پەيامە بگەیەنێت كە خۆشەویستی و پێكەوە ژیان تەنها لە یەك ڕۆژدا نییە و پێویستە لە هەموو ڕۆژەكانی ساڵدا يەكتر قبووڵ بكەین و دوور بكەوینەوە لە ڕق و کینە و دژایەتی کردن.

بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی لە سلێمانی كۆڕێكی شیعر و موزیك بەڕێوەچوو

هەر لە میانی بەڕێوەچوونی یادەکە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە(بەیان زەریفی) خانمەهونەرمەندی دیاری بوارى شانۆ و دراما لەپای خزمەتی چەندین ساڵەی بە هونەری شانۆ و درامای كوردی.

هەروەها لەم بۆنەیەدا گۆرانیبێژ و ئەكتەری دیاری كۆمیدی (زاهیر جەلال) كە یەك لە میوانانی دیاری نێو مەراسیمەكەبوو,گۆرانی (بۆ دەنگی)ی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد,كە ئەم بەرهەمە یەك لە گۆرانییە دیارەكانی هونەرمەند(بەرهەم حەسەن)ە و پێشتر لەلایەن خودی ئەم هونەرمەندەوە گووتراوەتەوە .

بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی لە سلێمانی كۆڕێكی شیعر و موزیك بەڕێوەچوو

شايەنى باسە گروپى هونەرى خێزان خاوەنى 22 فيلمى كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی خێزانییە, بۆ هەر بۆنە و یادێك تايبەت لە ڕۆژە جیهانییەکانی وەك باوك و 8ى مارس و جەژنی کرێکاران و ڕۆژی ژینگە و شێرپەنجە, فيلم و بەرهەمی تایبەتی هەبووە كە ئامانج لێی هۆشیاركردنەوەو گەیاندنی پەیامی جوانە بە تاكەكانی كۆمەڵگە,كە فیلمەكان لەلایەن هونەرمەند (ڕێبوار محەمەد) كاری سيناریۆ دەرهێنانی ئەنجامداوەو (باوەڕ ڕەفیق) كاری مۆنتاژی كردووە,كە سەرجەم كارەكان بە شێوەی خۆبەخش بە هاوكاری ژمارەیەك ئەكتەر و چالاكوان بەرهەم هاتوون .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top