لە شاری سلێمانی پێشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 15/2/2024 لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكە لە شاری سلێمانی,پێشانگەیەكی هاوبەشی شێوەكاری بۆ ژمارەیەك هونەرمەند بەڕێوەچوو .

لە شاری سلێمانی پێشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە

ئەم پێشانگەیە لەژێر ناونیشانی (سیماكانی ڕەنگ)كرایەوەو ناوەندی 7ڕەنگە سەرپەشتی پێشانگەكە دەكات,لە پێشانگەكەدا ژمارەیەك هونەرمەندی بەئەزموون بە وێنەو تابلۆكانیان بەشداربوون كە پێشانگەكە تایبەت بوو بە وێنەی ئاوی .

لە شاری سلێمانی پێشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە

سیماكانی ڕەنگ,توانی ژمارەیەك لە هونەرمەندانی شوێنە جیاجیاكانی كوردستان وەك هەولێر و سلێمانی وهەڵەبجە و كەركوك و رەواندز و چەند هونەرمەندێكی ڕۆژئاوای كوردستان و عێراق كۆبكاتەوە,سەرجەم وێنە و تابلۆكانی (سیماكانی ڕەنگ) بە ڕەنگی ئاوی كێشرابوون كە هونەرمەندانی بەشداربوو هەریەكەیان ستایڵ و شێوازی تایبەت بەخۆی هەیە,بەمەش پێشانگەكە توانی سەرنجی ئامادەبووان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت .

لە شاری سلێمانی پێشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە

سیماكانی ڕەنگ كە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ كراوە دەبێت,بڕیار وایە تاوەكو ڕێكەوتی 18/2/2024 بەردەوام دەبێت,هەروەها پێشانگەكە دوو كاتی جیاوازی بۆ دیاری كراوە,كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 1ی پاشنیوەڕۆ,وە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 6ی ئێوارە كراوە دەبێت .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top