هونەرمەند(حەسەن شەریف)ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

هونەرمەند(حەسەن شەریف)ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری دیاری كورد(حەسەن شەریف)بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

هونەرمەند حەسەن شەریف لە كەناڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(ئەسمەر) بڵاوكردەوە كە هونەرمەندی دیاری باكووری كوردستان(ئەزمان ستێرك) تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادە كردووە,هەروەها (ڕێناس میران)كاری ئامادەكردن و دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

هەروەها لەم بەرهەمەدا موسیزیان (عەلی شاكر) بە ئامێری موزیكی تەمبوور,وە موسیزیان(سەرهەت زانا) بە ئامێری كەمانچە بەشداربوون لە گۆرانییەكەدا .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top