ئیراده‌ی به‌هێزی کورد لە ناوچەیەکی پر ململانێدا

ئیراده‌ی به‌هێزی کورد لە ناوچەیەکی پر ململانێدا

مئژوو گەواهیدەرە کە گەلی کورد ئەزموونێکی سه‌ختی تێپەڕاندووە و لە چەندەها هه وڵی لە ناوبردن وتواندنەوە و له‌ناوبردن خۆی رزگارکردووە، هه میشە تیری دوژمن به‌ ئاراستەی گەلی کورد بووە، ئەو دۆخەی کە ئەمرۆیش هه مووانی تێکەوتوین کە له‌ گشت ڕوویه‌كه‌وه‌ هێرش دەهێنن بۆ لە ناوبردنی قەوارە سیاسیيە ده‌ستووریيه‌کەمان، له‌ڕێگه‌ی نكولی كردنیان له‌ مافەکانی خەڵکی هه رێمی کوردستان، پێویستە چۆنیەتی ئامادەبوونمان بزانین له‌ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو پرسانەی وەک لێکەوتەی شەڕ وان، بەرپرسیارییەتی هه‌موو لایەنەکانە بە حزبه‌كان گشت و چین وتویضژه‌كانی گەلی کوردستانەوە كه‌ یه‌كگرتوو ویەک هه ڵوێست بین بۆ تێپەڕاندنی هه‌موو ئەو ئاستەنگانەی بەرامبەر هه‌رێمی کوردستان دروستكراون، پێویستە کێشە سیاسیەکان وهه‌ڵەکانی ڕابووردوو بکەینە وانەیەکی باش لە پیناو ڕێکخستنی ناوماڵی کوردستانی، زۆر گرنگە بە تەبایی هه نگاو بنێین چونکە ته‌بایی و یه‌ك هه‌ڵوێستی گرنگی زۆری هه‌یە وقەوارە یاساییەکەمان بەهێزتردەکات، هه‌رکاتێک کورد وەک یەک تیم دەرکەوتبێت زۆر دەستکەوتی گرنگی بەدەستهئناوە، بێگومان کلیلی سەرکەوتنی هه‌ر گەل و نەتەوەیەک لە یەکدەنگی و یه‌كگرتووییدایە، بە پێچەوانەیشەوە لەکاتی ناکۆکی وناتەباییماندا لەبارەی هه‌رپرسێکی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌مانه‌وه‌، بەتایبەتی له‌ پرسە چاره‌نووسسارزه‌ نەتەوەییەكاندا، ئه‌وا خزمه‌تی نه‌یارانمان كردووه‌ وهه‌ر دەوروبەر سودیان لەو ناکۆکیانە وەرگرتووە، كردویانه‌ به‌ هۆكارێك بۆ لاوازکردنمان، ئیمەی کورد بئویستە زۆر هۆشیاربین و ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێت کە هێشتا دەوڵەتی سه‌ربه‌خۆ نین، ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێت كه‌ چۆن لە ڕابردوو به‌ قوربانیدانی زۆر گەیشتینە ئەمڕۆ، ئەمڕۆیش بە هه‌مان شێوه‌ واده‌خوازێت كه‌ بەرژەوەندییە حزبیەکان وهه ندێک بابەتی لاوه‌كی بکەینە قوربانی لە پێناو بەهئز مانەوەماندا، هةروةها له‌پێناو پاراستنی قەوارە و دەستکەوتەکانماندا کاری گه‌وره‌ و له‌خۆبودوانه‌ بکەین، كه‌ گرنگترینیان یه‌كگرتن و وه‌لاوه‌نانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ته‌سكه‌كان و ڕیشه‌كێشكردنی ناکۆکيیە نێوخۆییەکانه‌.

ئیڤان عارف

Top