ســـەرۆکــی هــەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فینلاند تاوتوێی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن

ســـەرۆکــی هــەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فینلاند تاوتوێی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فیلاند لە عێراق کۆبووەوە و دۆخى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و شه‌ڕی غه‌ززه‌یان تاوتوێ کرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، 4ـی شوباتی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی کە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئانو سارێلا، باڵيۆزى فينلاند له‌ عێراق كرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى فينلاند له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها لەبارەی "دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌."

نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداريى فينلاند له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى فينلاندی له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد "بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ رۆڵى هێزه‌كانى فينلاند كرد كه‌ هێشتا له‌ هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌ركدان."

وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

ســـەرۆکــی هــەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فینلاند تاوتوێی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن
Top