ئایا لە زستاندا پێویستمان بە كەپسوولی ڤیتامین D دەبێت؟

ئایا لە زستاندا پێویستمان  بە كەپسوولی ڤیتامین D دەبێت؟

ڤیتامین D3 كە بە كۆلیكالسیفیرۆل Cholecalciferol ناسراوە، ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ هەڵمژین و ڕێكخستنی بڕی كالسیۆم و فۆسفۆر لە لەشدا، كە پێویستن بۆ تەندروستیی ئێسك و ددان و ماسوولكەكان، هەروەها گرنگیی هەیە بۆ هاندانی نیشتن و جێگیربوونی كالسیۆم لە ئێسكەكاندا، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، كەمكردنەوەی ئەگەری هەوكردنە میكرۆبییەكان، پاراستنی تەندروستیی دڵ و كۆئەندامی هەرس، هەروەها ڕێگرتن لە گەشەی شێرپەنجە و خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە.

گەلێك سەرچاوەی پزیشكی جەخت دەكەنەوە كە پێویستە هەموو كەسێك لە تەمەنی چوار ساڵی بەسەرەوە لە وەرزی پاییز و زستاندا كەپسوولی ڤیتامین D3 وەربگرێت بە ڕێنمایی دكتۆر، بۆ دیاركردنی ژەم و ماوەی بەكارهێنانی، چونكە لە زستاندا هاوكات لەگەڵ زیاد مانەوە لە ناوماڵدا، تیشكی خۆریش كەمترە و زۆر بەهێز نییە بۆ دروستبوونی بڕێكی باشی ڤیتامین D3 لە پێستدا، بۆیە پێویستە كە بیر لە وەرگرتنی كەپسوولی ڤیتامین D3 بكرێتەوە هاوكات لەگەڵ خۆراكی دەوڵەمەند بەم ڤیتامینە بۆ دابینكردنی بڕی پێویستی ڕۆژانە. بڕی پێویستی ڕۆژانەی ڤیتامین D3 بۆ پێگەیشتووان بریتییە لە 800 یەكەی جیهانی ( 2 مایكرۆگرام) كە یەكسانە بەو بڕە ڤیتامینەی كە بە ڕاستەوخۆ خۆدانە بەر تیشكی خۆر بۆ ماوەی 15-30 خولەك لە پێسدا دروست دەبێت، بۆ دابینكردنی هەڵمژینی ئەم بڕەی ڤیتامین D3 لە ڕێگای كەپسوولەوە، پێویستە كە بڕی 5000 یەكەی جیهانی یان 125 مایكرۆگرام وەربگیرێت.

 

Top