بۆمبێک لە بەردەم وەزارەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی یۆنان تەقیەوە

بۆمبێک لە بەردەم وەزارەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی یۆنان تەقیەوە

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "IART"، لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی  چێنراو لەناو جانتایەکدا لە کاتژمێر 01:29ی شەودا، زیان بە بینای وەزارەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و دەوروبەری لە ئەسینای پایتەخت کەوتووە.

بەپێی هەواڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی "IART"ی یۆنان، کەسانی نەناسراو لە کاتژمێر 00:49 بەکاتی ناوخۆ پەیوەندییان بە ڕۆژنامەی EFSYN کردووە و ڕایانگەیاندووە، کە دوای 40 خولەک بۆمبێک لە بەردەم وەزارەتی کاردا دەتەقێتەوە.

دوابەدوای ئەم ڕاپۆرتە پۆلیس دەستی کرد بە چۆڵکردنی ناوچەکە و ڕێگاکەیان بەڕووی هاتوچۆدا داخست.

پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت، كە لەم تەقینەوەیەدا هیچ زیانێکی گیانی و برینداری نەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی "ئای ئاڕت"، ئەو ڕێکخراوەی کە بۆ یەکەمجار بە "بەرگری لەخۆی چینی شۆڕشگێڕ" باسی لێوەکرا، بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوەیەی لە ئەستۆ گرت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top