ئه‌مڕۆ به‌ شكۆوه‌ يادى هه‌ڤاڵان و هاوكارانمان، شه‌هيدانى نه‌مرى يه‌كى شوبات ده‌كه‌ينه‌وه‌ و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين.

ئه‌مڕۆ به‌ شكۆوه‌ يادى هه‌ڤاڵان و هاوكارانمان، شه‌هيدانى نه‌مرى يه‌كى شوبات ده‌كه‌ينه‌وه‌ و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين.

با يادى شه‌هيدان كه‌ پۆلێك سه‌ركرده‌ و كاديرى ديار و به‌تواناى پارتى و يه‌كێتى و لايه‌نه‌كانى ديكه‌ و خه‌ڵكى كوردستان بوون و كرانه‌ ئامانجى تاوانێكى ڕه‌شى تيرۆرستى، بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان.

دروود بۆ ياد و گيانى شه‌هيدانى يه‌كى شوبات و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان. گيانيان شاد و ياديان هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت. سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

Top