سامسۆنگ نوێترین ئامێری پزیشکی و چارەسەرەکانی چاودێری تەندروستی لە پێشانگای تەندروستی عەرەبی 2024 لە دوبەی پێشکەش دەکات

سامسۆنگ نوێترین ئامێری پزیشکی و چارەسەرەکانی چاودێری تەندروستی لە پێشانگای تەندروستی عەرەبی 2024 لە دوبەی پێشکەش دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سامسۆنگ Mideson بۆ ئامێری پزیشکی کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی خۆی، نوێترین ئامێری پزیشکی و تەکنیکەکانی دەستنیشانکردنی لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد ئاشکرا کرد، لە میانی بەشداریکردنی لە “پێشانگا و کۆنفرانسی تەندروستی عەرەبی 2024”، کە لە 29ی 1 تا 1ی شوباتی 2024 لە دوبەی بەردەوام دەبێت.
بڕیارە سامسۆنگ Mideson کۆمەڵێک ئامێری نەخۆشی دەستنیشانکردنی بەرفراوانی خۆی پێشکەش بکات کە وێنەگرتنی سۆنەر بەکاردەهێنێت، کە بۆ خزمەتکردنی هەموو پسپۆڕییە پزیشکییەکان دروستکراوە، وەک پزیشکی منداڵبوون و ئافرەتان، تیشکدانەوە و نەخۆشییەکانی سیستەمی ماسولکەیی و ئێسک و پروسکی. جگە لەوەش سەردانکاران دەرفەتی بینینی سیستەمی ڕادیۆگرافی دیجیتاڵی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسیان دەبێت، کە لەڕووی ئاسانکاری بەکارهێنانەوە زۆر باشتر کراوە بە تێکەڵکردنی نوێترین تەکنەلۆژیای کامێرا و تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد.
هەروەها سەردانیکارانی پێشانگاکە دەتوانن نوێترین ئامێرەکانی دەستنیشانکردن بە سۆنەر لە ناوچەی دیاریکراودا ببینن، لەوانە ئامێری HERA W10 Elite بۆ پزیشکی منداڵبوون و ئافرەتان، و ئامێری RS85 Prestige کە بۆ تیشک دیزاین کراوە. و بۆ یەکەمجار لە پێشانگاکەدا پەردە لەسەر چارەسەرە داهێنەرەکان لادەدرێن، ئەوانیش SonoSyncTM کە تایبەتە بە هاوبەشکردنی وێنەی سۆنەر دەستبەجێ بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ ڕاوێژکاری و ڕاهێنان بە ئۆنڵاین، و سیستەمی “S-Hub” کە وەک سەکۆی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی سۆنەر کاردەکات جگە بوونی بە چارەسەرێکی تەکنیکی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی نەخۆشخانە، ئەمەش بۆ یەکەمجار لە پێشانگاکەدا ئاشکرا دەکرێت.
ئامێرەکانی HERS W10 Elite و RS85 Prestige شاشەی OLED 27 ئینچیان هەیە، بە ئامانجی پاراستنی کوالێتی وێنە لە گۆشەی بینینی جیاوازوە بە بەراورد بە شاشەی LCD. هەروەها شاشەی OLED ڕێگە دەدات تایبەتمەندییەکانی وێنەکە هەمەچەشن بکرێت بە بەکارهێنانی سۆنەر بە دابینکردنی پاشبنەمایەکی ڕەش. و ئامێری HERA W10 Elite بە پڕۆبی EV2-12 بەهێز کراوە، کە توانای دابینکردنی وردبینییەکی سەرووتری هەیە بەهۆی وزە گۆڕەڕەکەیەوە لە جۆری مەودا فراوان.
سەبارەت بە ئامێرەکانی دەستنیشانکردن لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد؛ سامسۆنگ Mideson پەردە لەسەر چەندین تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار لادەدات، لەوانە NerveTrackTM؛ تایبەتمەندییەکە کە تەکنەلۆژیای فێربوونی قووڵ بەکاردەهێنێت بۆ دەستنیشانکردن و پیشاندانی شوێنی دەمارەکان دەستبەجێ بە هاوبەشی لەگەڵ وێنەگرتنی سۆنەر. و تەکنەلۆژیای داهێنەرانەی HeartAssistTM، بۆ پۆلێنکردنی وێنەکانی سۆنەر بە شێوەیەکی خۆکاری بۆ دیمەنەکانی پێوانەکردن کە پێویستن بۆ دەستنیشانکردنی دڵی کۆرپەلە و دابینکردنی ئەنجامە پەیوەندیدارەکان. و تەکنەلۆژیای UterineAssistTM بۆ یارمەتیدانی کەسە پیشەییەکانی چاودێری تەندروستی بۆ نەخۆشی دەستنیشانکردن و شیکردنەوەی نائاساییەکانی منداڵدان.
لە بواری “دیجیتاڵ ڕادیۆگرافی” سامسۆنگ نوێترین داهێنانەکانی خۆی دەخاتە ڕوو، لەوانە GM85 (AccE GM85) کە ئامێرێکی بچووک و سووکە بۆ تیشکی ئێکس و دەگوازرێتەوە و بە پاترییەکی کارایی بەرز ئامادە کراوە. جگە لە GC85A (AccE GC85A)، ئامێرێکی جێگیرە لە تیشکی ئێکس کە چاودێریکردنی نەخۆش و ڕێکارەکانی تیشکی ئێکس باشتر دەکات بە یەکخستنی کامێرای پێشکەوتووی سامسۆنگ، کە ئاسوودەیی و ئاسانکاری لە بەکارهێناندا دابین دەکات.
جگە لەوەش ئامێرێکی نوێی دۆزەرەوەی تیشکی ئێکس دیجیتاڵی بێ شووشە نمایش دەکرێت، کە بە ڕێژەی 27% سووکترە لە مۆدێلەکەی پێش خۆی، کە بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر دیزاین کراوە، و سەردانکاران دەتوانن لە کاتی پێشانگاکەدا تایبەتمەندییە ناوازەکانی زیاتر بیبینن.
بۆ زانینی هەواڵ و وردەکاری زیاتر لەسەر بەشداریکردنی سامسۆنگ لە پێشانگە و کۆنفرانسی تەندروستی عەرەبی 2024، تکایە فۆڵۆوی هەژمارەکانمان بکەن لە لینکیدئین (http://www.linkedin.com/company/samsung-healthcare)،و سەکۆی X (http://www.x.com/Samsung_HC).
*AccE GC85A : https://bit.ly/3Oc4ceU
*AccE GM85 : https://bit.ly/3u0Kvju
*RS85 Prestige : https://bit.ly/4aXLD82
*HERA W10 Elite : https://bit.ly/3RZJ1xG
*SonoSync™ https://samsunghealthcare.com/SonoSync
*S-Hub : https://www.samsunghealthcare.com/S_Hub

Samsung Healthcare | LinkedIn

Top