عمران خان سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

عمران خان سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

 

 

دادگای پاکستان سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر عمران خان سەرۆک وەزیران و شا مەحموود قوڕەشی وەزیری پێشووی دەرەوەی پاکستاندا سەپاند، کە دەستگیرکران و تۆمەتبارکران بە "درکاندنی نهێنییەکانی دەوڵەت".

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی لە میدیا ناوخۆییەکانی پاکستاندا بڵاوکراوەتەوە، دادوەر ئەبولحەسەنات زولقەرنین بە شێوەیەکی زارەکی عمران خان و قوڕەشی لە زیندانی ئادیالە لە ڕەوالپندی ئاگادار کردووەتەوە کە لە دۆسیەی ئاشکراکردنی نهێنی دەوڵەتیدا سزا دراون.

سید زولفەقار بوخاری، وتەبێژی پارتی بزووتنەوەی دادپەروەری پاکستان ڕایگەیاند: کە داوای پێداچوونەوە لە دادگای باڵا دەکەن سەبارەت بە سزای زیندانیکردنی خان و قوڕەیشی.

دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی عمران خان لەلایەن پۆلیسی پاکستانەوە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٣ دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.

سزای ٣ ساڵ زیندانیکردن کە لە چوارچێوەی دۆسیەی گەندەڵیدا بەسەر خاندا سەپێنرا کە تێیدا دادگایی کرابوو، لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣ دواخرا و بڕیاردرا سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان بە کەفالەت ئازاد بکرێت.

بەڵام لە 30ی ئابی 2023، دادوەر ئەبولحەسەنات زولقەرنین ماوەی دەستبەسەرکردنی خانی درێژکردەوە، کە لەسەر داوای داواکاری گشتی بە تۆمەتی "دەرخستنی نهێنی دەوڵەتی" تۆمەتبارکرابوو.

هەروەها شا مەحموود قوڕەشی، وەزیری پێشووی دەرەوەی پاکستان، لە 19ی ئابی 2023 لە ماڵەکەی خۆی لە ئیسلام ئاباد دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top