هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ئوردن
ڕۆژی یەکشەممە 28ی کانوونی دووەم ، هێرشێکی گەورەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەكی سەربازی ئەمریکا لە ئوردن، بووە هۆی کوژرانی لانیکەم ٣ سەربازی ئەمریکی و بریندار بوون ٣٤ سەربازی دیکە.
پێویستە بگوترێ ئەم هێرشە بۆ سەرتاوەری ٢٢ ئەنجام دراوە کە لە بەشی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئوردن ڕوویداوە کە سنوورەکانی ئوردن لەگەڵ سوریا و عێراق یەك دەكرێتەوە.
پنتاگۆن ڕایگەیاند: کە هێزەکانی ئەمریکا لەم بنکەیەدا ڕاوێژکاری سەربازی و مەشق و ڕاهێنان بە هێزە ناوخۆییەکان دەکەن.
هەروەها بەرگریی ئیسلامی عێراق كە گروپێکی سەر بە ئێرانە بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی ئەم هێرشەیان بۆ سەر بنکەی ئەمریکی لە ئوردن ڕایگەیاند و گوتی، کە هەموو بەرژەوەندییەکان و بنکەی هێزەکانی ئەمریکا دەبێتە ئامانجی ڕەوامان.
گوڵان: سەردار خەلیل