سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ سێ هونەرمەندی ئەوروپی دەکات بۆ دیزاینکردنی زنجیرەی گالاکسی S24

سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ سێ هونەرمەندی ئەوروپی دەکات بۆ دیزاینکردنی زنجیرەی گالاکسی S24

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکیس هێڵێکی نوێی جوانکاری بۆ زنجیرەی گالاکسی S24 ناساند؛ دیزاین کراوە بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندان ڕیکاردۆ کاڤۆلۆ لە ئیسپانیا و ستیڤن ویلسۆن لە بەریتانیا و یای ویلەر لە ئەڵمانیا ،بە کارە هونەریەکانیان لە ڕووی کولتوورە جیاوازەکانەوە، لە کاتێکدا جوانکاریە نوێیە داهێنەرەکان دەرفەتێکی ناوازە بۆ بەکارهێنەران دەڕەخسێنن بۆ ئەوەی کارلێک لەگەڵ هونەری ئەوروپی بکەن لە چوارچێوەی ئەزموونی ڕۆژانەیاندا.

مەودای جوانکاریەکانی زنجیرەی گالاکسی S24 بریتین لە؛ سێ جۆر پارێزەر. هەروەها مۆبایلی گالاکسی Z Flip5 سێ کارتی Flipsuit ی تازە دیزاینکراوی ئەو سێ هونەرمەندە هەیە. ئەم جوانکاریانە بە تەکنەلۆژیای پەیوەندی نزیک مەیدانی (NFC) بەهێزکراون، کە ڕێگەیان پێدەدات بە شێوەیەکی خۆکاری وێنەی جوڵاو لەسەر شاشەی ئامێرەکە پیشان بدەن کاتێک بەستراوەتەوە. و ئەو کڕیارانەی کە یەکێک لەم جوانکاریانە دەکڕن، ڕووخساری کاتژمێری گالاکسی Watch6 ی هاوتا وەک دیارییەکی تایبەت وەردەگرن، کە بە شێوەی دابەزاندنی بێبەرامبەر لە ڕێگەی ڕێنمایی لەناو پاکەتەکەی بەردەست دەبێت. ئەم کۆمەڵەیە بە تایبەتی لە 16 وڵاتدا بەردەستە بۆ کڕین لە 17ی 1 لە ماڵپەڕی Samsung.com، و تا 26ی 1 فراوانتر دەبێت بۆ زیاتر لە 20 بازاڕ. ئەو وڵاتانەی لە ئێستادا بەردەستن بریتین لە: کۆریا، ئەمریکا، چین، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئوسترالیا و بەرازیل.

ئیڤلین کیم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری سەنتەری براندین لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، خواست و خولیای کۆمپانیاکەى دەربڕی بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ هونەرمەندانى دیارى ئەوروپا بۆ دیزاینکردنى جوانکاریى داهێنەرانە کە ڕێگەیەک بۆ بەکارهێنەران دەڕەخسێنێت بۆ دەربڕینى کەسایەتییە ناوازەکانیان. و ڕایگەیاند: " ئەم هاوبەشییە درێژکراوەی کۆمەڵێک جۆری هەمەچەشن و سەرنجڕاکێشی جوانکاریە کە لە Samsung.com بەردەستن".


پۆرتفۆلیۆکان کە کارە هونەرییە دەربڕینەکانی هونەرمەندەکانی ئەوروپی تێدایە
لە بەرشەلۆنەی ئیسپانیاوە دەست پێدەکات؛ ڕیکاردۆ کاڤۆلۆ ئیلهام بۆ کارەکانی لە هونەری فۆلکلۆر و جوانکاری سەدەی ناوەڕاست وەردەگرێت. دروستکردنە هونەریەکانی لەگەڵ ئەم ڕۆمانە هەمەچەشنانەدا تێکەڵ دەبن، و کارەکانی بە چینگەلێک دەوڵەمەندتر دەکەن کە هەستێکی چیرۆکگێڕانی ئەفسانەیی ورووژێنن و شاکارە بەناوبانگەکەی “Flaming Heart” کە وەک بنەمای ئەم جوانکاریانە کاردەکات، چونکە وێنەی کاریگەرانەی دڵێکی سووتاو لە بەرامبەر پاشبنەمایەکی شین ئاسمانی کە بە ئەستێرەی سپی ڕازاوەتەوە لەخۆدەگرێت
لە بەرامبەردا ستیڤن ویلسۆن، نیگارکێشی لەندەن، بەناوبانگە؛ لەگەڵ خولیای چاپی شاشە و ڕەنگی زیندوو. کارە هونەریەکانی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان ستایشی لێدەکرێت و 'بولدۆگ'ی تێدایە؛ کە خاڵی سەرەکی ئەم هاوبەشییەیە، بە بەکارهێنانی ڕەنگی ناوازە و هێڵی ڕوون.
یای وێلەر خەڵکی شاری مونستری ئەڵمانیایە و هونەرمەندێکی بەناوبانگی جیهانییە و بە تێکەڵکردنی ڕەنگی زیندوو و وردەکارییە بوێرەکان لە دروستکراوەکانیدا ناسراوە، لە ئەنجامدا کارەکتەری دڵڕفێن و خۆشەویست دروست دەکات. کارە هونەریەکانی “Spread Love” وەک ئیلهامبەخشێک بۆ کەیسەکانی گالاکسی S24 و کارتی Flipsuit و ڕووخساری گالاکسی Watch6 کاردەکات.
و بۆ تەواوکەری هاوبەشییەکانی پێشووی سامسۆنگ لەگەڵ هونەرمەندانی هاوچەرخ، ئەم زنجیرە نوێیەی جوانکاری دەرفەتی زیاتر بە بەکارهێنەران دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی سوود لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سامسۆنگ وەربگرن، لە هەمان کاتدا بەردەوام بن لە گوزارشتکردن لە شێوازە ناوازەکانیان لە ڕێگەی کاری هونەری جیاوازەوە.

Top