سامسۆنگ دەستپێکردنی داواکاری پێشوەختەی گالاکسی S24 لە عێراق ڕاگەیاند

سامسۆنگ دەستپێکردنی داواکاری پێشوەختەی گالاکسی S24 لە عێراق ڕاگەیاند

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە عێراق دەستپێکردنی داواکاری پێشوەختەی زنجیرەی نوێی مۆبایلەکانی گالاکسی S24ی ڕاگەیاند بۆ گالاکسی S24 ئەڵترا، گالاکسی S24+ و گالاکسی S24، لە 18ی 1 تا 6ی شوباتی 2024.
زنجیرە نوێیەکەی گالاکسی S24 مژدەی سەردەمێکی گۆڕانکارییە بۆ مۆبایلەکان، بەهۆی تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکرد کە هەموو لایەنەکانی ئەزموونی بەکارهێنەر بەرز دەکەنەوە. و زنجیرە نوێیەکە بە گالاکسی AI کاردەکات، کە ئەزموونێکی زۆر زیرەک و جیاوازی ناوازەی گالاکسی پیشکەش دەکات، لە چالاککردنی پەیوەندی نەرم لە ڕێگەی وەرگێڕانی زیرەکی دەق و پەیوەندیەکانەوە، بۆ بەرزکردنەوەی توانا داهێنەرەکان بەهۆی بزوێنەری گالاکسی ProVisualەوە، کە ڕێگە بە دانانی پێوەرێکی نوێ دەدات بۆ گەڕان لە ناو مۆبایلەکاندا.
بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە عێراق، ڕایگەیاند: دەستپێکردنی هەڵمەتی داواکردنی پێشوەختە لە سامسۆنگەوە لە چوارچێوەی پابەندبوونی هەمیشەییدایە بۆ دابینکردنی نوێترین ئامێرەکان بە کڕیارەکانمان لە بازاڕی عێراقدا دەستبەجێ لەگەڵ خستنەبازاڕی جیهانیدا، وەک چۆن کارگێڕی سامسۆنگ لە بازاڕی عێراق گرنگییەکی زۆر دەدات بە دابینکردنی پێویستی کڕیاران و ئارەزووەکانیان، و پێشکەشکردنی ئۆفەر و داشکاندن بۆ کڕینی نوێترین ئامێرەکانی سامسۆنگ. زنجیرە نوێیەکەی گالاکسی S24 کە بە گالاکسی AI کاردەکات، نوێنەرایەتی بازدانێکی چۆنایەتی دەکات لە ئامێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ بەهۆی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد کە ئەزموونی بەکارهێنەر بەرز دەکاتەوە، بەتایبەتی لە پرۆسەی پەیوەندیکردن، وەرگێڕان، لێکۆڵینەوە، دروستکردنی تێبینی، نووسینی پەیام، و دەستکاریکردن و پرۆسێسکردنی وێنەکان”.
بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی دەستکەوتە نوێیەکەی، سامسۆنگ بەردەستبوونی ئۆفەری تایبەتی لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆی Samsung.com و لە فرۆشگاکانی سامسۆنگ و پێشانگاکانی کۆمپانیاکە و پێشانگاکانی دابەشکەر و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانیدا ڕاگەیاند، بەردەستبوونی ئۆفەری تایبەتی ڕاگەیاند، کە کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق کە پێشوەختە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ زنجیرە نوێیەکەی S24 سوودمەند دەبێت لە چەندین سوودی زیادە، لەوانە نرخی گونجاو بۆ یادگەی دووانی، و گەرەنتی تەواوی دوو ساڵەی Samsung Care+ بۆ زیانەکان و چاککردنەوە، جگە لە بارگاویکەرەوەیەکی 65وات، و پارێزەرێکی بێبەرامبەر.
لە وردەکارییەکانی هەڵمەتی داواکردنی پێشوەختەی ئامێرە نوێیەکانی زنجیرەی گالاکسی S24 کە بە زیرەکی دەستکرد پاڵپشتی دەکرێت، یەکەمین کڕیاران کە ئارەزووی بەدەستهێنانی مۆبایلی S24 ئەڵترا دەکەن دەرفەتی بەدەستهێنانی توانای یەک تێرابایتیان دەبێت بە بەهای 1,650,000دیناری عێراقی، جگە لە بارگاویکەرەوەیەکی 65 وات و پارێزەرێکی بێبەرامبەر و گەرەنتی Samsung Care+ بۆماوەی دوو ساڵ.
سەبارەت بەو کەسانەی کە دەستپێشخەری دەکەن بۆ حجزکردن و کڕینی مۆبایلی S24+ ئەوان ئەو نرخە گونجاوە وەردەگرن کە پێشکەشیان دەکرێت بە بەردەستکردنی مۆبایلەکە بە توانای 512 گێگابایت، بە بەهای 1,250,000 دیناری عێراقی. جگە لە بارگاویکەرەوەیەکی 65 وات و پارێزەرێکی بێبەرامبەر و گەرەنتی Samsung Care+ بۆماوەی دوو ساڵ.
هەروەها سامسۆنگ ئیمتیازی بەدەستهێنانی مۆبایلێکی 256 گێگابایت بە بەهای 1,000,000 دیناری عێراقی پێشکەش بەو کڕیارە یەکەمانە دەکات کە ئارەزووی کڕینی مۆبایلی S24 دەکەن، ئەمە جگە لە بارگاویکەرەوەیەکی 65 وات و پارێزەرێکی بێبەرامبەر و گەرەنتی Samsung Care+ بۆماوەی دوو ساڵ.
مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا چوارچێوەیەکی داهێنەرانەی تیتانیۆمی هەیە وەک یەکەم مۆبایلی گالاکسی کە تا ئێستا هەیبووە، ئەمەش پتەوی و تەمەنی درێژی ئامێرەکە زیاد دەکات. و پرۆفایلی زۆر باریکی مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا ئەزموونی مۆبایلەکە بۆ جوڵە. و دیزاینی ڕێک و پێک و مۆنۆبلۆکی گالاکسی S24+ و گالاکسی S24 دیمەنێکی جوانکاری نایاب دەدات، بە شێوەیەکی نەرم بەرگی پشتەوەی ئامێرەکە و چوارچێوەی لایەکانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ڕەنگەکانی زنجیرەی گالاکسی S24 ئیلهامیان لە کانزا خاکییەکان وەرگرتووە، کە کۆمەڵێک ڕەنگی سەردەمیانەی دابین کردووە. مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی تیتانیۆم و ڕەشی تیتانیۆم و تیتانیۆمی ڤایۆلێت و تیتانیۆمی زەرد بەردەستە. لە کاتێکدا مۆبایلەکانی گالاکسی S24+ و گالاکسی S24 بژاردەی ڕەنگەکانی وەکو ئۆنیکس ڕەش، مەڕمەڕی خۆڵەمێشی، کۆبالت ڤایۆلێت، و زەرد پێشکەش دەکەن. هەر سێ مۆدێلەکە بە ڕەنگی تایبەتی زیادە بەردەست دەبن بە داواکردن لە ماڵپەڕی Samsung.com.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر زنجیرەی گالاکسی S24 سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:https://www.samsung.com/iq_ar/ یان https://samsungmobilepress.com/

Top