دوژمن، بە كوشتنی خەڵكی سڤیل سەركەوتوو نابیت

دوژمن، بە كوشتنی خەڵكی سڤیل سەركەوتوو نابیت

ئێمەی كوردانی باشوور نە درۆن و نە تۆپ و نە تەیارەی دژمن سەرمان پێ داناخات، ئەگەر بیانەوێ‌ بەوە بمان ترسێنن و لە مەبدەئی خۆمان دامانباڵن ئەوە كارە ساتە، چونكە ئێمە هیچ كاتێك دەست بەرداری مافەكانی كورد و هەموو مافە نەتەوە ییەكانمان نابین، كوشتنی ژینا و هەزارانی وە كو ئەو دەبێتە شوناس و پێناسەی ئێمەی كورد، ئێمە خاكی كوردستانمان پاراست بە خوێنی شەهیدە سەربەرزەكان، نەك خاكی كوردستانمان بفرۆشین، دوژمن دەبێت دەستی خۆی بخاتە ژێر سەری، چونكە ئێمەی كوردانی باشوور ئێمەی درێژەپێدەری ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی ڕێبازی پارتی دیموكراتی كوردوستان دەنگی تۆپ و تە یارە و درۆن مان زۆرپێ خۆشترە لە سیمفۆنیا، شەهید بوونی ژینا دزەیی پەپوولە باڵ نەخشینەكەی كوردستان بۆ جیهان میژووی دوژمنانی بە شەرمەزاری تومار كرد، لە كاتێكدا كە باوكی ژینا دزەیی شەهید" پێشڕەو" هاوكاری هەزاران منداَلی بێ دایك و باوكی دە كرد، بەڵام ئەمانە چاویان بە كەسی وا هەڵ نایەت و بە بیانووی بێ بنەما ژیانیان لێدەسێننەوە، بەداخەوە ئەو جۆرە مرۆڤانە گورگن لە پێستی مەڕدا، ئەوان بێ ئاگان لەوەی كە ئیمە ش پیان دەلین ئاسۆی داهاتووی كوردستانمان ڕوونە و بەری خۆر بە بێژینگ ناگیرێت.

 

 

نەعیمە عەبدولڕەحمان

Top