ئەو خۆراكانەی ئەگەری بەردی گورچیلە زیاد دەكەن

ئەو خۆراكانەی ئەگەری بەردی گورچیلە زیاد دەكەن

 خۆراكی جیاواز كاریگەریی جیاواز دەكەنە سەر گورچیلەكان و هەندێكیان ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن، بەتایبەتی ئەگەر بە بڕی زیاد بخورێن و هاوكات بێت لەگەڵ كەم خواردنەوەی ئاو یان شلەمەنییەكانی دیكەدا. بەردی گورچیلە Kidney stones بریتییە لە بارستەی چەند كانزا و خوێیەك لە ناو شانەكانی گورچیلەدا، چەند ماددەیەكی كیمیایی لە هەندێك خۆراك و شلەمەنیدا دەبنە كریستال و یەك دەگرن، دەرئەنجام بەردی گوچیلە دروست دەبێت. ئەو خۆراك و شلەمەنییانەی كە ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن بریتین لە: شیرینكارە دەستكردەكان Artificial sweeteners كە بۆ شیرینكردنی چێژ لەجیاتی شەكر لە گەلێك خۆراك و شلەمەنیدا بەكاردێن، وەكو سۆدای دایێت، نان، میوەی قوتووكراو، شیرەی شوكولاتە، میوەی وشككراوە، شوفان، ماستی چێژكراو، هەروەها سپۆرت درینك Sport drinks، بڕی زیادی خوێ لە خۆراكدا، گۆشتی سوور، خواردنەوە كاربۆنكراوەكان (گازدارەكان) وەكو بیبسی و كۆلا، بڕی زیادی شیرەمەنییەكان كە ڕێژەیەكی بەرزی كالسیۆم لەخۆدەگرن، خۆراكی دەوڵەمەند بە ئۆكزالەیت وەكو چەوەندەر یان سپێناغ لەگەڵ كاكڵ و چەرەزات، پەتاتەی سووركراوە لە ڕۆن، جیبسی پەتاتە، خۆراكی دەوڵەمەند بە پرۆتینی ئاژەڵی، شەربەتی دەستكردی میوە یان شلەمەنییە شیرینكراوەكان، بەكارهێنانی بڕی زیادی ڤیتامین C یان زیاد خواردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە ڤیتامین C، زیاد خواردنی ماسیی ساردین، هەروەها بڕی زیادی شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو قاوە، چای، كاكاو، سۆدا، یان خواردنەوە وزەبەخشەكان.

 

Top