ئیمارات ساڵی ڕابردوو زۆرترین هاوردەی لە تورکیە کردووە

ئیمارات ساڵی ڕابردوو زۆرترین هاوردەی لە تورکیە کردووە

 

ساڵی ڕابردوو ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی وەک زۆرترین وڵاتی هاوردەکردن لە تورکیا تۆمارکرا.

هاتوچۆی دیپلۆماسی نێوان تورکیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە دوای پەتای كۆڕۆنا دەستی پێکرد بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەبوو.

ئەو وڵاتەی لە ساڵی ڕابردوودا هەناردەی تورکیا لە ڕووی بەهاوە زۆرترین زیادی کردووە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بووە. قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ساڵی ڕابردوودا ٢ ملیار و ٢٦٩ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.

دوای زیادبوونی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ڕووسیا بە یەک ملیار و 776 ملیۆن دۆلار، سعودیە بە یەک ملیار و 325 ملیۆن دۆلار، فەرەنسا بە 889 ملیۆن دۆلار و جەزائیر بە 606 ملیۆن دۆلار.

ساڵی ڕابردوو تورکیا 9.424 ملیار دۆلاری بۆ ڕووسیا و 2.274 ملیار دۆلار بۆ سعودیە، 9.736 ملیار دۆلار بۆ فەرەنسا و 2.518 ملیار دۆلار بۆ جەزائیر هەناردەی کردووە.

ساڵی ڕابردوو ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە بڕی ٥ ملیار و ٩١٥ ملیۆن دۆلار لە پلەی ١١هەمین وڵاتی هاوردەکردنی تورکیا بوو.

ئەڵمانیا بە 18 ملیار و 462 ملیۆن دۆلار، ئەمریکا بە 12 ملیار و 197 ملیۆن دۆلار، ئینگلتەرا بە 11 ملیار و 444 ملیۆن دۆلار، ئیتاڵیا بە 11 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار و عێراق بە 9 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار، وڵاتانی هاوردەکاری سەرەکین لە تورکیاوە لە ساڵی 2023 دیاری کرابوو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top