لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە پایتەختی سۆماڵ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە قاوەخانەیەک لە شارۆچکەی حەمار وین لە شاری مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، بەلانیکەم ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سۆماڵ (SNTV)، ئەنجامدەری ئەم هێرشە جلیقەی تەقەمەنی بەکارهێناوە و خۆی تەقاندووەتەوە.
هێزە ئەمنییەکان شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆداوە.
هەروەها هیچ راپۆرتێك سەبارەت بە ئەگەری بریندار بوون بڵاو نەكراوەتەوە
تا ئێستا هیچ كەس و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل