فراوانکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ژاپۆن و ئوسترالیا

فراوانکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ژاپۆن و ئوسترالیا

 

ئوسترالیا و ژاپۆن هاوکاری سەربازییەكانیان فراوانتر دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردەوە ئەگەرییەکانی چین.

ئوسترالیا و ژاپۆن ڕێککەوتوون لەسەر زیادکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەریی پەرەسەندنی چین لە ناوچەی هیند و زەریای هێمن.

بەگوێرەی ئاژانسی "کیودۆ"، ئوسترالیا و ژاپۆن لە دانوستاندان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەكانی بەرگری لە بەرامبەر هەڕەشە سەربازییەکان لە دەریاکانی ڕۆژهەڵات و باشووری چین.

لەم دانوستانانەدا باس لە زیادکردن و فراوانکردنی بازنەی مەشقی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پاراستنی خۆپارێزی ژاپۆن و سوپای ئوسترالیا کرا.

لەم ڕاوێژکارییانەدا ژاپۆن داوای کرد کە ناوچە بەرفراوانەکانی تاقیکردنەوە لە ئوسترالیا بۆ مووشەکی بەرهەمهێنانی خۆی بەکاربهێنێت.

بەم شێوەیە دوو وڵاتی دراوسێی کەنار دەریا لە زەریای هێمن خۆڕاگری خۆیان لە بەرامبەر ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکان و ئەگەری کردەوە وروژێنەرەکانی چین زیاد دەکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top