په‌روه‌رده‌ی بێ هه‌ڵه ... په‌روه‌رده‌ی شكستخواردو
*مه‌عروف حه‌مه‌دسه‌عید
مامۆستا گیان.... كاتێك كه له قوتابییه‌ك توڕه و په‌ست ده‌بیت به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی تووشی هه‌ڵچوون ببیت و ده‌نگ به‌رزكه‌یته‌وه و بیر له سزادان و تۆله بكه‌یته‌وه، ساتێك به‌هێمنی له‌گه‌ڵ خۆت بدوێ و بیر بكه‌وه ئاخۆ ئه‌و قوتابییه چ هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه؟ وڵامی پرسیاره‌كه‌تی به راستی نه‌داوه‌ته‌وه ... ئه‌ركه‌كانی پێتسپاردبوو ئاماده‌ی نه‌كردوه .... وه‌كو ئه‌وه‌ی تۆ پێشبینیت كردووه ئه‌و له بابه‌ته‌كه تێنه‌گیشتووه ... هه‌وڵیداوه له تاقیكردنه‌وه گزی بكات ... یان له كاتی وانه‌گوتنه‌وه‌دا سه‌رقاڵی شتێكی دیكه بوو یانیش له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كه‌ی قسه‌ی ده‌كرد و .... هتد؟ پاشان له‌خۆت بپرسه ئاخۆ ئه‌و ره‌فتارانه‌ی بای ئه‌وه‌نده دێنێ به‌هۆیه‌وه سه‌رزه‌نه‌شتی بكه‌ی و له‌به‌رده‌م هاوڕێیه‌كانی سووكایه‌تی پێبكه‌ی و كه‌سایه‌تی له‌كه‌دار بكه‌ی؟ ساتێك له‌گه‌ڵ خۆت بدوێ كه‌وا له پێشوودا تۆ كامه له‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌وت نه‌كردووه...
هه‌وڵ بده ئاگاداری ئه‌و راستییه بیت كه فه‌یله‌سوفێكی فه‌ڕه‌نسی له بواری بیداگوجیا به‌ناوی (گاستۆن باشلا‌ر) له میانی وته‌یه‌كیدا باسیكردووه و گوتوویه‌تی: راستییه زانستییه‌كان ئه‌و چه‌وتی و هه‌ڵانه‌ن كه راستكراونه‌ته‌وه.
به تێگه‌یشتن له‌وه بۆت ده‌سه‌ڵمێت كه‌وا ڕاستییەکانی ئه‌مڕۆ ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵانه‌ن كه له رابردوودا كراون، پەروەردە و نه‌شونما و پێشكه‌وتنی هه‌ر گه‌ل و نیشمان و وڵاتێك لە هه‌ڵه‌ی رۆڵه‌كانییه‌وه دەست پێدەکات و دواتر ده‌چێته قۆناغی به‌ده‌ستخستنی زانیارییه‌كان و سوود وه‌رگرتن و خۆلادان له زیانه‌كانی و وه‌به‌رهێنانكردن له‌و هه‌ڵانه به‌شێوه‌یه‌ك وه‌كو ئه‌زموون ده‌خرێنه خزمه‌ت كایه و مرۆڤه‌كان.
له‌كاتی شێنه‌ییدا هیچ كه‌سێك نیه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه نه‌ڵێت: (ئه‌وجا چیه ... لۆ كێ هه‌یه غه‌ڵه‌ت نه‌كات... ده‌بی هه‌مووان غه‌ڵه‌ت بكه‌ن هه‌تاكو سوودی لێ وه‌رگرن و دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه، سوار هه‌تا نه‌كه‌وی نابیته سوارچاكێكی باش ... )، مه‌رجه كه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه له هه‌ڵوێستی رۆژانه و له ئه‌رك و كار و ره‌فتاره‌كانیشماندا وه‌كو پرانسیپ پیاده‌ی بكه‌ین و وه‌كو تاگوری مه‌زن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ راستییه‌كان بهێنینه نێو ژیا ن و له‌به‌ر ده‌رگا نه‌مێننه‌وه؛ با ده‌رگا له‌سه‌ر چه‌وتییه‌كان دانه‌خه‌ین.
له ئه‌ركی مامۆستایه‌تیدا ده‌بێ ئه‌وه ئاگادار بین كه نابێت هەڵه ته‌نها به شکست و له‌ڕێلادان بزانین، بەڵکو وه‌كو دیاردەیەکی پەروەردەیی لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین کە ده‌كرێ ببێته خاڵی دەستپێکی زانین... چونکە ئەم راستییه‌كان لە سەرەتاوە بە کۆمەڵێک هەوڵی هەڵەدا تێدەپەڕن تاكو له‌شێوه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك بۆ فێربووندا به‌رجه‌سته ده‌بن و دوایی ده‌بنه ره‌فتار و ده‌ره‌نجام. واتە فێربوون تەنها کاتێک ڕوودەدات کە لە زانیاری پێشووەوە دەست پێ‌بکات بە ڕاستکردنەوە و بنیاتنانی ئه‌و شتانه‌ی كه قوتابی له پێشوودا پێی وابووه كه راستن، به‌ڵام كاتێك بۆی ئاشكرا ده‌بێت كه راستییه‌كی دیكه هه‌یه ئه‌و ده‌ركی پێنه‌كردوه ئه‌وكاته پشت به‌و بنەمایه نوییه ده‌به‌ستێت و هه‌ڵه‌كانی پێشووی پشتگوێ ده‌خات و په‌نای بۆ ناباته‌وه.
له‌وبه‌ینه‌دا ئه‌ركی مامۆستا ئه‌وه‌یه لەگەڵ قوتابییه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، نەک بۆ شكاندنه‌وه و ریسواكردن و چاودێری هەڵەکانی. گرنگترین شت کە تیۆریزانان لەسەری كۆك و هاوڕابوونه‌وه ئەوەیە کە پێویستە هەڵە وەک شتێکی ئاسایی و بەسوود لێكدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت، نەک به‌چاوێكی ڕەخنەگرانە سه‌یر بكرێ كه رێگر و به‌ربه‌ست بێت له‌به‌رده‌م فێربوون و ئه‌و هه‌سته بۆ قوتابی دروست نه‌كرێت كه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌و ده‌یكات تاوانن و شیاوی سزادان و لێپیچینه‌وه‌ن.
جاری‌وا لەوانەیە قوتابی خۆی لەبەردەم بابه‌تێكدا ببینێته‌وه کە لەگەڵ ئارەزووەکانیدا ناگونجێت، جاری‌وا هەڵبژاردنی شێوازی وانەگوتنەوە یان هەڵبژاردنی چاڵاکی نەگونجاو یان سه‌رنه‌كه‌وتنی مامۆستا بۆ دروستكردنی پەیوەندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ قوتابیدا وابكات ئه‌و له‌ڕووی هزری و ده‌روونییه‌وه هاوسه‌نگ نه‌بێت و وڵامدانه‌وه و ره‌فتارێكی وا بنوێنێت و له ڕوانگه‌ی مامۆستاوه وه‌كو هه‌ڵه ناوزه‌د بكرێ. دواجار ده‌بێ هه‌مووان بزانین كه ئه‌سته‌مه له پرۆسەی فێربووندا بتواندرێ هه‌ڵه بنبڕ بكرێ.. پێویسته بای ئه‌وه‌نده سینگمان فراوان بێت و تێبگه‌ین كه‌وا هەڵە مەرجێکە بۆ فێربوون و مافی هه‌ر مرۆڤێكه هه‌ڵه بكات. باشتر وایە هاوكاری و پشتیوانی قوتابی بكرێ و رێگاكانی پیشان بدرێ و ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی هەڵەکان بۆ قوتابی جێ بهێڵدرێ و خۆی ڕاست بکاتەوە بۆ ئەوەی متمانەی بۆ دروست ببێت و گه‌شه به كه‌سایه‌تی و پێ‌زانین و لایه‌نی هزری خۆی بدات.
با وا لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین كه‌وا هەڵەی قوتابی هه‌نگاوێكه بۆ فێربوون و پێویستی به ڕۆڵی تۆ هه‌یه وه‌كو مامۆستا هاوكاری و ڕێنمایی بكه‌ی.
كه قوتابی ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ناكا چاوپۆشیكردنی مامۆستا به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی قوتابی بریندار نه‌كات و قوتابی له‌پێش هاوڕێیه‌كانی هه‌ست به شه‌رمه‌زاری نه‌كا، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڕووخێت و تووشی دڵساردی و نائومێدی نه‌بێت له‌وه‌ی به گه‌رموگوڕی و خۆشه‌ویستییه‌وه بڕوانیته خویندن و قوتابخانه و ببێته هۆی دابڕانی و رقی له قوتابخانه ببێته‌وه. هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی قوتابی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به وشه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییانه و ره‌فتاركردنی مامۆستا وه‌كو كه‌سێكی نزیك و باوك و دایك و خوشك و برای ئه‌و قوتابییه، ئه‌مه وا ده‌كا به هه‌ڵه‌كانیدا بچیته‌وه و دووباره‌ی نه‌كاته‌وه. په‌رچه‌كرداری مامۆستا به‌شێوه‌یه‌كی رق و كینه‌وه یان ته‌نانه‌ت به نیگایه‌كی توند؛ قوتابی له‌به‌رامبه‌ردا ره‌فتارێكی هاوشێوه بنوێنێت. بۆیه كاری مامۆستای تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتووه به رێگایه‌كی زانستی قوتابی بهێنێته سه‌ر رێگای راست و رێنیشانده‌ری بێت.. كه مامۆستا به‌شێوازێكی په‌روره‌ده‌ییانه ره‌چاوی بارودۆخی قوتابی ده‌كا و ڕووخۆش و قسه‌خۆشه له‌گه‌ڵیاندا، به‌وه قوتابیان زیاتر ئاره‌زووی بابه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن و لێی فێر ده‌بن و خۆشیان ده‌وێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییانه‌ی فه‌راهه‌م كردووه؛ قوتابیان فێری ئه‌وه ده‌بن ته‌نانه‌ت له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگاش به جوانی هه‌ڵسوكه‌وت بكات. كه‌واتا گۆڕانكاری له خێزان و كۆمه‌ڵگا و وڵات له په‌روره‌ده‌وه ده‌ستپێده‌كا و مامۆستا له‌و گۆڕانكارییه‌دا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه.
هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌لای قوتابییه‌كانی خۆشه‌ویست بێت؛ بابه‌تی وانه‌كه‌ی ئاسان و سووك و بێ گرفت ده‌بێت، ئه‌مه تێكڕای قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌گرێته‌وه و مامۆستا له رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه و خۆشه‌ویستی قوتابییه‌كانی ده‌توانێت پشتیوانی له‌و راستییه بكات كه‌وا هه‌موو ئامانجه‌كان له‌ڕێی خۆشه‌ویستییه‌وه به‌دی دێن... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک به‌قه‌ده‌ر په‌راوێزخستن و و رق و ناحاڵیبوون و خۆدزینه‌وه له ئه‌نجامدانی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان نه‌بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كاندا.
مامۆستا بۆ له‌به‌رده‌م هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی قوتابیان كه به‌ده‌رن له تواناكانی ئه‌و؛ ده‌توانێت په‌نا بۆ كارگێڕی قوتابخانه ببات و به یارمه‌تی ئه‌وان چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ن و دواجار قوتابی بۆی روون ببێته‌وه كه رێگای راستتر و گونجاوتر بۆ ده‌ربڕین و داواكان و فێربوون هه‌یه. گه‌وره‌ترین پادداشت و رێز و سوپاس ئاسووده‌یی ویژدانی مرۆڤه‌كانه، كه مامۆستا له رۆشنكردنی رێگا و دنیابینی قوتابییه‌كانیدا سه‌رده‌كه‌وێت ئه‌وا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به سوودی قوتابییه‌كه و تێكڕای كۆمه‌ڵگا ته‌واو ده‌بێت، قوتابییه‌كانی له كۆتاییدا ده‌رك به گه‌وره‌یی و كارامه‌یی و دڵسۆزی ئه‌و ده‌كه‌ن و ده‌بێته پێشه‌نگ و جێی شانازی هه‌مووان.
قوتابی هه‌ر ره‌فتارێكی نابه‌جێ بكات؛ وه‌كو شه‌ڕ و دزی و گزی... ئه‌وا ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی مامۆستا په‌روه‌رده‌ییانه بوو له ئه‌نجامدا گرێیه‌كان ده‌بنه‌وه و هه‌ڵه‌كان به‌ره‌و چاكبوونه‌وه و راستبوونه‌وه ده‌چن.
قوتابییه‌ك دوای 35 ساڵ مامۆستایه‌كی خۆی ده‌بینێته‌وه و پێی ده‌ڵێت: مامۆستا ده‌مناسیته‌وه؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت: نه‌خێر.
قوتابییه‌ك ده‌ڵێت: من ئه‌و قوتابییه‌ی تۆ بووم كه كاتژمێری هاوڕێكه‌مم دزی، تۆ داوات لێكردین هه‌مووان هه‌ستینه‌وه تاكو گیرفانمان بپشكنیت ... من ئه‌وكاته ترس دایگرتم نه‌بادا ئابڕووم بچێت و ببمه جێی گاڵته و تانه‌ی هاوپۆله‌كانم. له‌ناكاودا گوتت هه‌مووتان چاوتان داخه‌ن... كاتژمێره‌كه‌ت له گیرفانی چاكه‌ته‌كه‌م ده‌رهێنا و له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رنه‌زشتم بكه‌ی و ناوم بڵێی كاتژمێره‌ت دایه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی.... له‌و رۆژه‌وه منیش گفتم له‌گه‌ڵ خۆمدا چیتر كاری وا نه‌كه‌م.
مامۆستاكه؛ رووداوه‌كه و قوتابییه‌كه‌ی بیر ده‌كه‌ویته‌وه و پێی ده‌ڵێت: با شتێكت پێ بڵێم... من ئێستا له زاری تۆوه زانیم كه‌وا تۆ بوویت كاتژمێره‌كه‌ت بردبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گیرفانی قوتابییه‌كانم ده‌پشكنی منیش چاوه‌كانم داخستبوو تاكو نه‌زانم كێ ئه‌و كاره‌ی كردووه...
*به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی