سەردانێکی مێژوویی گرنگ بۆ دەستەلاتی عێراق و ناوچەکە
(*)
سەرۆک مەسعوود بارزانی:یەکێک لە سەرکردە دامەزرێنەرانی سیستمی سیاسی نوێی عێراقە.
_ ئارمانجی سەرەدانەکە سەروک بارزانی لە ئێستادا
چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و جێبەجێکردنی بەبێ هەڵبژاردن و جێبەجێکردنی سیستەمی فیدراڵی دەوڵەتی عێراق و پاراستنی سەروەرییەکەی بۆ گەرەنتیکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
ـ هەروەهاسەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا سەردانێکی گەورەیەو مێژووی یە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، چارەسەرکردنی پرسێن نیشتمانی وهەلوەسروکان و ناوچەییە فراوانەکان. ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ستراتیژی لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردەکان و باڵیۆزەکانی عێراق
- ئامانجی سەردانەکە پەرەپێدانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنە. بو کێشەکان لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان. پرسی بارودۆخی سیاسیی ناوخۆیی و هەرێمی کوردستان پرسی بوونی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق، بابەتی نەوت، بودجە، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی پەرلەمان، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پرسی کوچ وکوچبەران ڕێکەوتنی شەنگاڵ وپەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە.
_دیداری لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک بارزانی و هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت( پێک هێنەرانی دەوڵەت) کۆبوونەوە و جەخت لەسەر ئەوە کردەوە ئێمە
“یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق بە بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان بگەنە چارەسەر بۆ کێشە و داخوازییەکانیان،
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ
لایەنە سیاسییە سوننەکان بۆ سەرۆک بارزانی.
بوونی جەنابتان لە بەغدا پشت و پەنایە بۆ پێکهاتەی سوننە و پێکهاتەکانی تری عێراق و هێز دەداتە پڕۆسەی سیاسی.” وەهەروەها سەروک بارزانی سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەرە و ڕۆڵێکی کارا و کاریگەری هەبووە لە پرۆسەی سیاسیدا
_ دیداری لەگەڵ بالیوزەکان
_ سەرۆک بارزانی لە بەغدا بە جیا لەگەڵ باڵیۆزەکانی ئەمەریکاوڕووسیاو بەریتانیاوفەرەنساوقەتەروکوەیت ومیسروبەحرێن وعومان وئەردەن و سعودیەو ئێران و تورکیا وئیمارات کۆبووەوە. ئامانجی سەردانەکەی بەغدا و پرسەکانی گفتوگۆ لە کۆبوونەوەکان تاوتوێ کرا . باڵیۆزەکان پشتیوانی وڵاتەکانیان بۆ سەردانەکە دووپاتکردەوە و بەردەوامیدان لە گفتوگۆکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری لەمێژینە بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.بارزانی رولێ بالیوزەکان بە دلنیایی یەوە ئێوە رولێکی کاریگەر هەیە بو چارەسەرکردنی کێشەکان و دوزینەوەی چارەسەریەکان.
ـ دیداری لەگەڵ سەرکردەکانی سوننە
سەروک بارزانی ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە کۆکردنەوەی سەرکردەکانی سوننەکان و کۆبوونەوە بۆ یەکخستنی دیدگاکان و هەماهەنگی هەڵوێستەکان بەرەوپرسەچارەنووسساز و گرنگەکان.
هەوەها بارزانی دیداری تایبەت لە گەڵ هەموو سەرکردەکانی پێکهێاتی سوننە هەبوویە. و جەخت دەکاتەوە ئێمە پشتیوانی ڕێگای تەوافقی بو هەموو چارەسەر و پێشنیارەکان دەکەین لە چوارچێوەی دەستور و کۆدەنگی سیاسی بۆ چەسپاندن و بەردەوامبوونی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتی عێراق.
_ دیداری لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی
سەروک بارزانی و شاندی یاوەری لە میانەی دیدارەکەدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکە و... جیهان پێداچوونەوەیان بۆ کرا، کە تێیدا یەکگرتوویی هەڵوێستی نیشتمانی بەرامبەر بە پرسە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندی عێراق پشتڕاستکرایەوە، هەروەها گرنگی بەردەوامی زۆرترین هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هاوکاریکردنی هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ چارەسەرکردنی.
_ هەروەها بۆچوونەکان لەسەر گرنگی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گۆڕینی فۆرمی پەیوەندی لەگەڵیدا بۆ پەیوەندی نێوانیان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش ڕێککەوتن.
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق ڕایگەیاند بارزانی بە ڕوونی و ئاشکرا بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی ئاگادارکردەوە. نابێت ململانێیە خەیاڵی بەردەوام بێت دەبێت ئێوە لەگەل چارەسەرکردنێکی ریشەیی ل چوارچێوەی یاسا و دەستوور بن وئێمە پێشتوانی لایەنی چارەسەری کێشەکان دەبین.
(*) پارێزەرو و ڕاوێژکاری یاسایی