ســــەرۆک مەسعود بارزانی ســەردانی دکتۆر لــەتــیـــف رەشــیـــد، سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کرد.

ســــەرۆک مەسعود بارزانی ســەردانی دکتۆر لــەتــیـــف رەشــیـــد، سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک بارزانی لە بەغدا سەردانی سەرۆککۆماری عێراقی کرد و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی عێراقیان کرد. 
 
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 4ی تەممووزی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کرد. 
 
دەشڵێت: "لە دیدارەکەدا کە ژمارەیەکی زۆری سەرکردە سیاسیەکانی عێراق ئامادەی بوون، سەرۆککۆماری عێراق پێزانینی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا هەبوو و بە گرنگ و کاریگەر وەسف کرد لە قووڵکردنەوەی دیالۆگێکی بنیاتنەر لەنێوان لایەنە سیاسیەکان و هیوای خواست دەرئەنجامەکانی ئەو سەردانە خزمەتی سەقامگیریی و بەرژەوەندیی عێراق بکات."
 
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باسی "بارودۆخی گشتیی عێراق و دواپێشهاتەکان کرا و جەخت لە پتەوکردنی کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان لەپێناو تێپەڕاندنی کۆسپ و ئاڵنگارییەکان و بەردەوامیی ئەو کەشە ئەرێنیەی کە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هاتووەتە کایەوە." 
 

 

ســــەرۆک مەسعود بارزانی ســەردانی دکتۆر لــەتــیـــف رەشــیـــد، سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کرد.
Top