سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس شاشەی 2024ی Neo QLED و MICRO LED و OLED و Lifestyle نمایش دەکات

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس شاشەی 2024ی Neo QLED و MICRO LED و OLED و Lifestyle نمایش دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس نوێترین هێڵەکانی شاشەی QLED، MICRO LED، OLED و Lifestyleی خۆی ڕاگەیاند پێش CES® 2024. هەروەها ڕاگەیاندنەکە خزمەتێکی زۆری کرد بە دەستپێکردنی سەردەمی شاشەی ژیری دەستکرد لە ڕێگەیەوە ناساندنی چارەسەرکەرێکی نەوەی داهاتووی ژیری دەستکرد کە ئامادەیە بۆ پێناسەکردنەوەی تێڕوانین بۆ تواناکانی شاشەی زیرەک. جگە لە باشترکردنی کوالێتی وێنە و دەنگ، شاشە نوێیەکان تایبەتمەندی بەهێزی ژیری دەستکرد بۆ بەکارهێنەران دابین دەکەن کە لەلایەن Samsung Knoxەوە پارێزراون، کە گرنگی بە ئیلهامبەخشین و بەهێزکردنی شێوازی ژیانی تاکەکەسی دەدەن.

بەڕێز ئێس دبلیو یۆنگ، سەرۆک و بەرپرسی کارەکانی شاشەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس،ڕایگەیاند: "ئێستا کە ئێمە لە سەردەمێکی زۆر پەیوەستکراودا دەژین، چیتر تەنها پەیوەندی بە گەیاندنی ئەزموونی کوالێتی بینراو نییە. پێویستە شاشەکان ژیانمان لەسەر شاشە و دەرەوەی شاشە بەرز بکەنەوە، شاشەکانی ژیری دەستکردی سامسۆنگ کە بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکردی سەر ئامێرەکان کاردەکەن، بە شێوەیەک دیزاین کراون کە ببنە ناوەندی ماڵەکانی بەکارهێنەران، هەموو ئامێرە گونجاوەکان بەیەکەوە ببەستنەوە بۆ ئەوەی شێوازێکی ژیانی نەرمتر و هەمەچەشنتر پێشکەش بە بەکارهێنەران بکەن.”

دوو هێندەکردنی کارایی ژیری دەستکرد بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی وێنەی Neo QLED 8K
نوێترین تەلەفزیۆنەکانی Neo QLED 8K و 4K ی سامسۆنگ پاکێجی تەواو پێشکەش دەکەن، لەوانەش کوالێتی وێنەی ژیان، تەکنەلۆژیای دەنگی بەرز و کۆمەڵێک بەرنامەو خزمەتگوزاری دەوڵەمەند. لە ناوەڕۆکەکەیدا، Neo QLED 8K 2024 نوێترین و داهێنەرترین چارەسەرکەری تەلەفزیۆنی سامسۆنگە تا ئێستاکە یەکەیەکی چارەسەرکەری دەماری (NPU)ی هەیە، هەروەها بڕی تۆڕە دەمارییەکان هەشت هێندە زیادی کردووە.
هەروەها پێکهاتەی Neo QLED کۆمەڵێک تایبەتمەندی کوالێتی وێنە و دیزاین لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، لەوانە:

• 8K AI Upscaling Pro: لێرەداNQ8 AI Gen3 بەکاردەهێنێت بۆ باشکردنی 8K بەرزکراوە، ناوەڕۆکی ڕوونی نزم تیژ دەکاتەوە بەجۆرێک کە بە ڕوونییەکی زۆر بەرز پیشان بدرێت.
• AI Motion Enhancer Pro: کێشە باوەکان لە ناوەڕۆکی وەرزشیدا چارەسەر دەکات - جێبەجێکردنی مۆدێلی گونجاوی دیاریکردنی تۆپ.
• Real Depth Enhancer Pro: وردەکارییەکان زیاد دەکات بۆ دیمەنە خێراکان بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد.
• Infinity Air Design: تەواوکەری کوالێتی وێنەی بێ کەموکوڕیNeo QLED 8K ە بە شاشەیەکی تەنها 12 ملم لە قووڵیدا.
کارایی Neo QLED 8K بە کوالێتی دەنگی بێگەرد تەواو دەکرێت، هاوتایە لەگەڵ کوالێتی وێنەی سەرسوڕهێنەری8K لەسەر شاشە.
• 2024 Q-Symphony: سیستەمی دەنگی Soundbars بە تەلەفزیۆن یان پەخشکەرەکەوە ببەستنەوە و سیستەمی دەنگی Soundbars هاوکات دەکات.
• Active Voice Amplifier Pro: ئامێرێکی تایبەتی ژیری دەستکردە کە تەکنەلۆژیای تایبەتی فێربوونی قووڵ بەکاردەهێنێت.

2024 Tizen OS ئەزموونی تەلەفزیۆنی ماڵەوە ڕێکدەخات
سیستەمی کارپێکردنی Tizen 2024 ناوەڕۆک دەهێنێتە ناوەند و پێشەوە لە پێکهاتەی Neo QLED 8K. ناوەڕۆکێکی کەسی و ئەزموونی خزمەتگوزاری تایبەتمەند پێشکەش دەکات بەپێی هەژماری جیاواز کە لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکان دانراون.
• Samsung TV Plus: ڕووکاری بەکارهێنەری نوێکراوە (UI) و شاشەیەکی نوێی سەرەکی لەخۆدەگرێت لەگەڵ تێڕوانینێکی گشتی بۆ ناوەڕۆکەکان.

• کۆنتڕۆڵکەری "دیزاینکراوە بۆ Samsung Gaming Hub": سامسۆنگ هاوبەشی لەگەڵ دابینکەری جوانکاری یاریکردن کردووە Performance Designed Products (PDP) بۆ پەرەپێدانی یەکەم کۆنتڕۆڵکەری"Designed for Samsung Gaming Hub"، کە بڕیارە لە CES 2024 ڕابگەیەنرێت.
ئەزموونی پەیوەستکراو و گشتگیر لەگەڵ ئیکۆسیستەمی سامسۆنگ
لە ساڵی 2024دا سامسۆنگ ئەزموونی پەیوەندی زۆر باشتر دەکات لەگەڵ Samsung Daily+. تایبەتمەندییە نوێیەکان بریتین لەمانەی خوارەوە:
• Workout Tracker: ئەم خزمەتگوزارییە بێبەرامبەرە داتای وەرزشکردن لە کاتی ڕاستەقینەدا — وەک ماوەی ڕاهێنان و لێدانی دڵ لە ئامێرە لەبەرکراوەکانەوە .
• TechnoGym: ڕاهێنانی ماڵەوەت دەوڵەمەند دەکات بە ڤیدیۆی کوالێتی بەرزی لەشجوانی و تەندروستی لە ڕاهێنەرانی ئاستی جیهانی لە TechnoGym. ئەم ناوەڕۆکە کۆکراوە بدۆزەرەوە بۆ زۆرترین کارایی، تەنها لە تەلەفزیۆنی سامسۆنگ.
• F45: بەکارهێنەران دەتوانن وەرزش بکەن و بەشداری لە ڕاهێنانی چڕ لە ناو ستۆدیۆدا بکەن لە یەکێک لە زیاتر لە 3,000 ستۆدیۆکانی F45 لە سەرانسەری جیهان.
• FlexIt: دانیشتنی تایبەت ڕاستەوخۆ لەگەڵ پیشەگەرە سەرەکییەکانی لەشجوانی و تەندروستی.
• Dr.Tail: ڕاوێژکاری ڤیدیۆیی لەگەڵ پزیشکی ئاژەڵان لە ماڵەکانی بەکارهێنەران دابین دەکات.
• Mobile Smart Connect: هەموو بەرنامەو خزمەتگوزارییە نوێیە تایبەتمەندەکان بە ئاسانی بە پلاگینی مۆبایلی SmartThings کۆنتڕۆڵ دەکرێن، کە مۆبایلە زیرەکەکە دەگۆڕێت بۆ کۆنتڕۆلێکی فرە کارایی کە کۆنترۆڵی زیاتر بەسەر شاشەکان پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات.
• Vibrary: چێژ لە وێنە کوالێتی بەرزەکانی هونەرمەندی دڵخوازت وەربگرە لە ڕێگەی شاشەی گەورەی تەلەفزیۆنەکەتەوە. لەگەڵ Ambient Mode دەتوانرێت هەموو ڕۆژێک لەلایەن هونەرمەندی دڵخوازتەوە پێشوازیت لێ بکرێت.

• Audio Subtitle: یەکەم تایبەتمەندی تەلەفزیۆنە لە جیهاندا کە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد و Optical Character Recognition (OCR) بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی ڕێنمایی دەنگی بۆ ژێرنووس.
• Remote for Barrier Free: بەرنامەیەکە بۆ ئەو کەسانە دیزاین کراوە کە لاوازی یان کێشەی بینینیان هەیە، یان کەمئەندامی جەستەییان هەیە بە چالاککردنی کۆنترۆڵکردنی تەلەفزیۆن لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە. بەرنامەکە زۆر خۆکارانە دەتوانرێت ڕووکارەکە باشتر بکات وەک دانانی دوگمە.
• : Relumino Together Mode تایبەتمەندییەکە کە توانای بینینی ئەو کەسانە دەدات کە لاوازی یان کێشەی بینینیان هەیە تا چێژ لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان و فیلم و یارییە دڵخوازەکانیان وەربگرن. دۆخی Relumino Together Mode شاشەی پێوەری و شاشەی Relumino Mode شانبەشانی یەکتر دابین دەکات.

MICRO LED: پاڵنانی سنوورەکانی تەکنەلۆژیای شاشەکان
سامسۆنگ بە MICRO LED ی نوێی شەفافەوە نیشانی جیهان دەدات کە ئەگەری بێکۆتایی بۆ شاشەکان هەیە. شاشەکە کە لە پارچە شووشەیەکی ڕوون دەچێت، شانازی بە چیپێکی MICRO LED ی زۆر بچووک و پرۆسەی بەرهەمهێنانی وردەوە دەکات کە درز و شکاندنی ڕووناکی لەناو دەبات.

بە بانگەشەی دیزاینێکی مۆدیۆلار کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات شێوە و قەبارە و ڕێژەی شاشەکان تایبەتمەند بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر شوێنێکدا بگونجێت، MICRO LED تەکنەلۆژیایەکی شاشەی بەڕاستی داهێنەرانەیە. ساڵانێک لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی سامسۆنگ — کە لە شارەزایی نیمچەگەیەنەرەکانەوە سەرچاوەی گرتووە.

پێشکەشکردنی هێڵی OLED فراوانتر بۆ جێبەجێکردنی ئارەزووەکانی بەکاربەر
تەلەفزیۆنەکانی OLED 2024ی سامسۆنگ لەسەر شارەزایی مۆدێلەکانی ساڵی ڕابردوو بنیات دەنرێت، لەگەڵ S95D کە کانڤاسێکی زۆر گەورەی 77 ئینچی پێشکەش دەکات بۆ وردەکاری بەرز و ڕێژەی چوارچێوە بەرز و ڤیدیۆیەکی چڕ و زیندوو. شاشەکە 20% ڕووناکترە لە مۆدێلەکانی پێشوو.

تەکنەلۆژیای نوێی ‘OLED Glare Free’ کە بە تایبەتی بۆ شاشەکانی OLED 2024دیزاین کراوە — وردی ڕەنگەکان دەپارێزێت و ڕەنگدانەوەی کەم دەکاتەوە.

بەرهەمە نوێیەکانی Lifestyle چارەسەری بەپێی خواستی خۆت دەگەیەنن بۆ دەوڵەمەندکردنی هەموو شێوازێکی ژیان
جگە لە مۆدێلی خەڵاتکراوی The Frame و The Serif وThe Terrace ، سامسۆنگ پابەندبوونی خۆی بە چەمکی"شاشە لە هەموو شوێنێک، شاشە بۆ هەمووان" دووپات دەکاتەوە لەگەڵ بەرهەمە نوێیە جیاوازەکانی لە نوێترین پێکهاتەی Lifestyleیدا. ئەم زیادکردنە نوێیانە ئاستێکی دیکەی خۆکارکردن و تایبەتکردن دابین دەکەن، وەک لە خوارەوە دەبینرێت:

• The Frame: لە ئێستادا پڕفرۆشترین بەرهەمی شاشەی Lifestyleە، The Frame لەگەڵ پێشکەوتنی نوێدا دێت بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی هونەری. ئێستا لەگەڵ زیاتر لە 2,500 کاری هونەری لە مۆزەخانە و گەلەرییە بەناوبانگەکانی جیهان لە فرۆشگای هونەریدا هەن، بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە ئەزموونی هونەری وەربگرن کە باشترە لە پێشوو.
• The Premiere 8K Projector: یەکەم پەخشکەری جیهانە کە پەیوەندی بێ وایەر پێشکەش دەکات. پەخشکەرەکە تەکنەلۆژیای "دەنگ لەسەر شاشە"ی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت، کە مۆدیۆلی بڵندگۆی سەرەوە و ئەلگۆریتمەکانی ئامێرەکە تێکەڵ دەکات بۆ ئەزموونێکی دەنگی نقومکەر.
• The Freestyle 2nd Gen: دووەم پەخشکەری پۆرتەبل تایبەتمەندیSmart Edge Blending ی هەیە کە پشتگیری لە تێکەڵکردنی نەرمی پەخشکەرەکان دەکات لە دوو ئامێری The Freestyle بۆ دروستکردنی شاشەیەکی گەورە بۆ وێنە و ڤیدیۆ. ڕێگە بە دوو ئامێر دەدات وێنەیەکی گەورە بە قەبارەی 160 ئینچ بە ڕێژەی شاشەی21:9 .

سیستەمی دەنگی Soundbarsی نوێ بۆ ئەزموونی دەنگی نقومکەر
بۆ کۆتایی هێنان بە ڕێکخستنی کات بەسەربردن لە ماڵەوە، هێڵی Soundbarsەکانی 2024 مۆدێلی تازەی نوێکراوە پێشکەش دەکات بۆ ئەزموونی دەنگی نقومکەرتر، کە بە تایبەتی بەهۆی ئەلگۆریتمەکانی پێشکەوتووی زیری دەستکرد بەهێزتر دەکرێن.

• Music Frame: ئەم بڵندگۆیە کە دەتوانرێت بەپێی خواستی خۆت بێت لەگەڵ SmartThings دەگونجێت و دەنگی دەوروبەر دەدات کاتێک لەگەڵ تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ و Soundbarsەکاندا یەکدەخرێت. Music Frame دەتوانێت وەک بڵندگۆیەکی بێ وایەری سەربەخۆ کاربکات یان لەگەڵ تەلەفزیۆنی سامسۆنگ و Soundbars لە ڕێگەی Q-Symphony یەکبخرێت بۆ زیادکردنی دەنگی دەوروبەر.
• HW-Q990D: ئەم Soundbarsە تایبەتمەندی ڕێکخستنی 11.1.4 کەناڵی هەیە، دەنگی Dolbi Atmosو پشتگیری لە ناوەڕۆکی K4ی 120هێرتز دەکات. و شیکاری دەنگ دەکات و ژیری دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ باشکردنی دەنگ.

Top