کەوتنە خوارەوەی باڵۆنێک لە ئەمریکا بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی چوار کەس
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی باڵۆنێکی هەوایی لە ویلایەتی ئاریزۆنا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەرپرسانی ئەمنی ، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی باڵۆنێک لە شاری ئێلوی لە ویلایەتی ئاریزۆنا لە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی ئەمنی ئاماژەیان بەوەشكرد، كە لەم ڕووداوەدا کەسێکیش بریندار بووە.
تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی باڵۆنەکە نەزانراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم ڕووداوە دەستیپێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل