سۆدەی نان پاودەرێكی كاریگەرە بۆ پاككردنەوەی ماڵ

سۆدەی نان پاودەرێكی كاریگەرە بۆ پاككردنەوەی ماڵ

بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ڕووپۆشی مۆبیلیات: سۆدەی نان یۆ ئەم مەستە زۆر كاریگەرە، وا باشە بڕێكی زۆر لە پاودەری سۆدەی نان بپرژێنرێت بەسەر قوماشی مۆبیلیاتەكاندا و بۆ ماوەی ٢٠ خولەك چاوەڕێ بكرێت، دواتر بە جوانی پاك بكرێتەوە، ئەركی تۆزی سۆدەی نان بریتییە لە هەڵمژینی بۆنەكان و پاككردنەوەی پەڵەی سووك لەسەر قوماش و پۆشاك.

لابردنی پەڵەی ڕۆن و چەوری لەسەر زەوی: هەندێك شوێن پەڵەی چەوریی جۆراوجۆریان لەسەرە، كە پاككردنەوەیان قورسە، بۆیە دەبێت سۆدەی نان بپرژێنیت لەسەر ئەو ڕووكارانەی كە پێشتر باسمان كرد، دواتر بە فڵچەیەكی تەڕ بیشۆیت، تا بەجوانی خاوێن دەبێتەوە.

 پاككردنەوەی چێشتخانە و كەلوپەلەكانی: بە تێكەڵكردنی بڕێكی یەكسان لە تۆزی سۆدەی نان و ئاوی لیمۆ و كەمێك ئاو، هەویرێك درووست بكە، هەویرەكە لەسەر ئەو شوێنە بڵاو بكەرەوە كە مەبەستتە، بە بەكارهێنانی ئیسفەنجێك ڕووكارەكەی بە باشی بشۆ، پاشان بە ئاو بیشۆ.

 

Top