تێكەڵەیەكی سرووشتی لەبری بۆتۆكس و فیلەر بۆ شاردنەوەی چرچولۆچی پێست و توندكردنەوەی

تێكەڵەیەكی سرووشتی لەبری بۆتۆكس و فیلەر بۆ شاردنەوەی چرچولۆچی پێست و توندكردنەوەی

پێکهاتەکان:

كەوچكێك خومرەی خێرا و دوو كەوچك شیری شل بهێنە، دوای گەرمكردنی شیرەكە لە دەفرێكدا، خومرەكەی تێبكە و پێكهاتەكان بە باشی تێكەڵ بكە، پاشان تێكەڵەكە بەسەر پێستتدا دابەش بكە و بۆ ماوەی ١٥ خولەك چاوەڕێ بكە، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، پاشان كرێمی شێداركەرەوەی گونجاوی جۆری پێستت لە دەموچاوت بدە.

 هۆكارە كاریگەرییەكان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە خومرە بە بۆتۆكسێكی سرووشتی دادەنرێت بۆ پێست، یارمەتیدەرە بۆ قەڵەوكردنی دەموچاو و سڕینەوەی نیشانەكانی چرچبوون، چونكە ژمارەیەكی زۆر ڤیتامین و كانزا و ترشی تێدایە، كە هەموو ئەمانە خۆراك دەدەن بە پێست و یارمەتیی شاردنەوەی چرچولۆچی دەدەن. هەروەها سوودەكانی شیر بۆ پێست بریتییە بەرەنگاربوونەوەی پیربوون و دەركەوتنی نیشانەكانی، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ڤیتامین B12 و A و B6 و هەروەها بایۆتین، كە یەكێكە لە گرووپی ڤیتامینەكانی B كە تەندروستیی پێست دەپارێزێت، بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ڤیتامین D كە بەرهەمهێنانی كۆلاجین بەرز دەكاتەوە و پێست گەشاوەتر دەكات.

 

 

ئامادەکردنی: شیلان علی

Top