سامسسۆنک هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای تێسلا ڕاگەیاند بۆSmartThings Energy لە CES 2024

سامسسۆنک هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای تێسلا ڕاگەیاند بۆSmartThings Energy لە CES 2024

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند کە یەکخستنی خزمەتگوزاری لەگەڵ تێسلا ئەنجامداوە، کە لە CES® 2024 نمایش دەکرێت، کە SmartThings Energy بە بەرهەمەکانی تێسلا وەک پاتری ماڵەوەی Powerwall دەبەستێتەوە ، ئینڤێرتەری Solar ، گیراوەی Wall Connector charging و ئۆتۆمبێلی کارەبایی (EVs). ئەم هاوبەشییە لە ڕێگەی API کراوەکانی تێسلاوە دروستکراوە، ئەم هاوبەشییە دەبێتە هۆی فراوانبوونی زیاتری ئاستی پەیوەندییەکانی SmartThings Energy و بەشداری دەکات لە ئامانجی بەهێزی سامسۆنگ کە چالاککردنی ئەزموونی ماڵەوەی گونجاوتر و نەرمترە بۆ بەکارهێنەران.

چانوو پارک، EVPو سەرۆکی تیمی پەرەپێدانی IoT لە سەنتەری سەکۆی ئامێرەکان ڕایگەیاند: "کڕیارانی تێسلا ئینێرجی دەتوانن لەڕێگەی SmartThings Energy و ئامێرەکانی سامسۆنگەوە بەڕێوەببەن و چاودێری دۆخی کارەبای ماڵەکانیان بکەن لەگەڵ بەرنامەی تێسلا، ئەمەش دەستگەیشتن و پەیوەندی زیاتر مسۆگەر دەکات، ئەم هاوبەشییە نوێیە بڕگەیەکی سەرەکییە بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە بەردەستکردنی چارەسەرەکەمان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە دەرەوەی ئامێرەکانی ناوماڵ."

سوودی سەرەکی بەکاربەر لە هاوبەشییەکانی سامسۆنگ لەگەڵ تێسلا ئەوەیە کە ڕێگە بە SmartThings Energy دەدات پەیوەندی بە Tesla Powerwall، ئینڤێرتەری Solar ، Wall Connector charging و EVs بکات، ئەمەش ڕێگە بە SmartThings Energy دەدات زانیارییەکانی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و هەڵگرتن و بەکارهێنانی وزەی بەکارهێنەران پیشان بدات.
سەرەڕای ئەوەش، بەکارهێنەران دەتوانن باشتر خۆیان بۆ پچڕانی کارەبا ئامادە بکەن لە ڕێگەی توانای SmartThings Energy بۆ هاوکاتکردنی لەگەڵ Powerwall “Storm Watch”ی بەرنامەی تێسلا. ئەمەش بەو مانایەیە کە لە حاڵەتی ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا وەک زریان یان بارینی بەفرێکی زۆر، بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی SmartThings لەسەر تەلەفزیۆن و مۆبایلە بەستراوەکانی سامسۆنگیان ئاگادار بکرێتەوە جگە لە بەرنامەی تێسلا. لەمەش زیاتر، دەتوانن پێش و لە کاتی پچڕانی کارەبادا دۆخی وزەی ژیری دەستکرد چالاک بکەن بۆ درێژکردنەوەی وزەی پاشەکەوت کە لە Tesla Powerwallدا هەڵگیراوە.

وێنەی بەرنامەی SmartThings ئاگادارکردنەوەی دۆخیTesla Powerwall و چالاککردنی دۆخی وزەی ژیری دەستکرد

بەکارهێنانی سامسۆنگ لە Tesla API بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی بەرەو پێشکەوتنی بەرچاو لە پڕۆژەی Net Zero Home و بەرزکردنەوەی ئەزموونی فرە ئامێری بۆ بەکارهێنەرانی .SmartThing

درو باگلینۆ، لە تێسلا، ڕایگەیاند: "لە تێسلا ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە زیادکردنی توانا بۆ بەرهەمەکانمان بۆ کارلێککردن لەگەڵ ئامێر و بەرنامە زیرەکەکانی تر لە ماڵەکانی کڕیاران. بەم دواییە FleetAPIمان بڵاوکردەوە، ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات جگە لە ئۆتۆمبێلەکانمان کارلێک لەگەڵ Powerwall و Solar و Wall Connector بکەن. خۆشحاڵین کە سامسۆنگ هەڵیبژاردووە بۆ ئەوەی گەشەپێدەرێکی سەرەتایی بێت، بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی پێشەنگی خۆیان لە تەکنەلۆژیای ماڵە زیرەکەکانی بەکاربەران. کڕیاران دەتوانن دۆخی پەیوەندیەکەیان لە چەندین ئامێردا ببینن و بە شێوەیەکی زیرەک دۆخی ماڵەوە کۆنتڕۆڵ بکەن بۆ درێژکردنەوەی Powerwall energyیان کاتێک لە تۆڕەکە دەرچوون”.


SmartThings Energy کە بەستراوەتەوە بە Tesla Powerwall بۆ یەکەمجار لە کۆشکی سامسۆنگ لە CES® 2024 نمایش دەکرێت. خزمەتگوزاریە ڕاستەقینەکە لە ئێستادا لە گەشەکردندایە و ئامانجە لە چارەکی دووەمی ساڵی 2024دا بخرێتە بازاڕەوە. تکایە ئاگاداربن کە ئەو تایبەتمەندیانەی لە سەرەوە باسکراون دەتوانن بگۆڕدرێن.

Top