کوشتنی پێنج بازرگانی مادەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی چەکی پەیوەندیدار بە ئێران لە ئوردن
سوپای ئوردن بەهاوكاری پاسەوانانی سنووری ئەو وڵاتە لە تێکهەڵچوونێکدا ، کوژرانی پێنج قاچاخچی مادەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی چەکی "پەیوەندیدار بە ئێران"ی ڕاگەیاند. ئاماژەی بەوەشکردووە، كە ئەو کەسانە لە سوریاوە چوونەتە ناو خاكی ئوردن.
سوپای ئوردن پێشتر ڕایگەیاندبوو " كە بەدوای ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانی ماددەی هۆشبەر و چەکدان کە لە تەمێکی قورسدا سنوورەکانیان بەزاندووە." سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئوردن ڕۆژی پێنجشەممە 4 مانگ ڕایانگەیاند: هێزەکانی وڵاتەکەیان هێرشی ئاسمانیان کردە سەر کۆگا گومانلێکراوەکان و حەشارگەکانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سوریا کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دەکران.
گوڵان: سەردار خەلیل