نێچیرڤان بارزانی: ناكۆكيى سياسيى ناوخۆ بووە هۆکارێکی بەدەستنەهێنانی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵی نوێ بڵاوکردەوە و دەڵێت، "به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى دۆخى سياسى، ئه‌منى، ئابوورى و كێشه و قه‌يرانه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ساڵێكى سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه تيايدا رووبه‌ڕووى چه‌ندين مه‌ترسى و ئاڵنگارى بووينه‌وه."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "ناته‌بايى و ناكۆكيى سياسيى ناوخۆ، ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ى كوردستانه‌وه له عێراق و ده‌ره‌وه هه‌بوو. بووه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت وه‌ك پێويست ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى به‌ده‌ستبهێنێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوا خرا، له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانيشدا له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140) كاريگه‌رييه خراپه‌كانى، ديار بوون."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، پێچه‌وانه‌ى رێككه‌وتنه سياسييه‌كان و ده‌ستوور، "وێڕاى هه‌موو گفتوگۆ و هه‌وڵ و پابه‌ندييه‌ك، زۆرێك له ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق فه‌راهه‌م نه‌بوون."
هاوکات، باس لەو هێرشانەش دەکات کە لە رێگەی درۆن و مووشەکەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کورستان و دەڵێت، "چه‌ندين جار به هێرش و په‌لاماری درۆنی، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان كرا."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، جێبه‌جێنه‌کردنی رێککه‌وتنه سیاسییه‌کان و نه‌ناردنی شایسته و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، "جگه له زيان هيچ سوودێكى ديكه به عێراق ناگه‌يه‌نێت. له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ هه‌مووان به گيانى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، به يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى، به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان بكه‌ين."
دەقی په‌يامى نێچيرڤان بارزانى له ساڵى تازه‌ى زايينيدا:
ساڵى تازه‌ى زايينى (2024) له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه‌كانى ناوخۆ و ته‌واوى كوردستانييان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه له هه‌ر كوێ بن، له گه‌لانى عێراق و جيهان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى ساڵێكى پڕ له ئارامى و خۆشى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى دۆخى سياسى، ئه‌منى، ئابوورى و كێشه و قه‌يرانه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ساڵێكى سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه تيايدا ڕووبه‌ڕووى چه‌ندين مه‌ترسى و ئاڵنگارى بووينه‌وه.
ناته‌بايى و ناكۆكيى سياسيى ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ى كوردستانه‌وه له عێراق و ده‌ره‌وه هه‌بوو. بووه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت وه‌ك پێويست ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوا خرا، له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانيشدا له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140) كاريگه‌رييه خراپه‌كانى، ديار بوون.
پێچه‌وانه‌ى ڕێككه‌وتنه سياسييه‌كان و ده‌ستوور، وێڕاى هه‌موو گفتوگۆ و هه‌وڵ و پابه‌ندييه‌ك، زۆرێك له ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق فه‌راهه‌م نه‌بوون. چه‌ندين جار به هێرش و په‌لاماری درۆنی، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان كرا.
جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتنه سیاسییه‌کان و نه‌ناردنی شایسته و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جگه له زيان هيچ سوودێكى ديكه به عێراق ناگه‌يه‌نێت. له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ هه‌مووان به گيانى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، به يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى، به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان بكه‌ين.
با له ساڵى تازه‌دا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌رگرين و پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر و سه‌قامگير و ئاسووده هه‌نگاو بنێين. با قه‌يران و ئاڵنگارييه‌كان بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و به‌رژه‌وه‌نديى گه‌ل و نيشتمان، ئامانج و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت. عێراق به پێكهاته‌كانييه‌وه به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌نده و ته‌نيا به ته‌بايى و پێکه‌وه‌یی، هه‌مووان براوه‌ن.
له‌م بۆنه‌يه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهاندا، له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزله‌يه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌دات. وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و به هاوبه‌شێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و زێدى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌مێنێته‌وه.
به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانين و ساڵى نوێ له هه‌مووان پيرۆز بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/12/31