نێچيرڤان بارزانى لە یادی کریسمس: هەموومان پێکەوە قەیرانەکان تێدەپەڕێنین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی کریسمس لە کریستیانەکان دەکات و جەخت لە كولتوور و به‌ها باڵاكانى گه‌لى كوردستان له پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن دەکاتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 24ـی کانوونی یەکەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی کریسمس بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: "كريسمس، جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيسا (سڵاوى خواى لێ بێت) له ته‌واوى كريستيانان له كوردستان، عێراق و جيهان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و كاتێكى خۆشيان بۆ ده‌خوازم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له‌م ياده‌دا، جه‌خت له كولتوور و به‌ها باڵاكانى گه‌لى كوردستان له پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌كه‌ينه‌وه. هاووڵاتیانی كريستيان و هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه كوردستان وه‌ك هه‌ميشه وڵاتى هه‌موومان پێكه‌وه ده‌بێت."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه "پێكه‌وه قوربانييان داوه، خه‌باتيان كردووه و ره‌نجيان كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ى به ئازادى بژين. هه‌موومان ته‌با و پێكه‌وه ئاڵنگارى و قه‌يرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنين و له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان، خزمه‌ت به گه‌ل و وڵات ده‌كه‌ين."
چەند رۆژێکی دیکە جیهان ماڵئاوایی لە ساڵی 2023 و پێشوازی لە ساڵی 2024ـی زایینی دەکات. نزیکەی دوو ملیار و 140 ملیۆن کریستیانی رۆژئاوایی و بەشێک لە کریستیانە رۆژهەڵاتییەکان، 25ـی کانوونی یەکەم بە رۆژی کریسمس یان رۆژی لەدایکبوونی پەیامبەر عیسا (د.خ) دادەنێن.
کریستیانەکانی جیهان بە گشتی شەوی پێش کریسمس یان لە رۆژی کریسمس بۆ نزاکردن و گوتنەوەی سروودی ئایینیی تایبەت بە لەدایکبوونی مەسیح (د.خ) دەچنە کەنیسە.
لە نەریتەکانی دیکەی کریسمس بریتییە لە ئامادەکردن و هاوبەشیکردنی خواردنی تایبەت لە ئێوارەی 24 تاوەکو ئێوارەی 25ـی مانگ لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێیان کە دیارترینیان کێکی کریسمس و قەلی سوورکراوەن.
کریستیانەکان هەروەها بەم بۆنەیەوە وەکو جەژنانە دیاریی بەیەک دەبەخشن. بەو هۆیشەوە، لە کۆتایی هەموو ساڵێکدا بازاڕەکان دەبووژێنەوە. چاوەڕێدەکرێت بۆ ئەم کریسمسە هەر خێزانێک داهاتی مانگ و نیوێکی لە دیاری، خواردن، جوانکاری و ئامادەکارییەکانی دیکەی کریسمس خەرج بکات.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
كريسمس، جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيسا “سڵاوى خواى لێ بێت” له ته‌واوى كريستيانان له كوردستان، عێراق و جيهان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و كاتێكى خۆشيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا، جه‌خت له كولتوور و به‌ها باڵاكانى گه‌لى كوردستان له پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن ده‌كه‌ينه‌وه. هاووڵاتیانی كريستيان و هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه كوردستان وه‌ك هه‌ميشه وڵاتى هه‌موومان پێكه‌وه ده‌بێت.
گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه پێكه‌وه قوربانييان داوه، خه‌باتيان كردووه و ڕه‌نجيان كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ى به ئازادى بژين. هه‌موومان ته‌با و پێكه‌وه ئاڵنگارى و قه‌يرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنين و له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان، خزمه‌ت به گه‌ل و وڵات ده‌كه‌ين.
كريسمس له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/12/24