بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە وڵاتی پیرۆی هەژاند
بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەی ئیرا لە وڵاتی پیرۆ ڕوویداوە.
ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی 93.4 کیلۆمەتر لە زەویەوە ڕوویداوە.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانی گیانی و زیانێکی دارایی بڵاو نەکراوەتەوە.
پیرۆ لە ناوچەی بەناو ئەڵقەی ئاگر لە لێواری زەریای هێمن هەڵکەوتووە کە زۆرترین ناوچەی بوومەلەرزە لەسەر زەوییە.
گوڵان: سەردار خەلیل