ئاڵا ناسنامە و شوناسی نەتەوەیە
هموو نەتەوە و گەلێکی خاوەن وڵات وکیانی سەربەخۆ بێت خاوەنی ئاڵای تایبەت بەخۆیانن ئاڵای هه رگەل و نەتەوەیەک لەگەڵ ئاڵای گەل ونەتەوەیەکی دیکە جیاوازە هه رگەلێک ئاڵاکەی خاوەنی شێوەو ڕەنگ وواتای تایبەت بەخۆیەتی ،ئاڵای کوردستان هێماو ڕەمزی شکۆمەندییە بۆگەلی کورد ،ڕۆژی ئاڵای کوردستان ڕەمزی خەبات وتێکۆشانە ئاوێتە بوونی گیانفیدایی وهێزی پێشمەرگەی کوردستانە دژبەتیرۆرو ستەمکاری ،بۆداهاتوویەکی جوان و باشتربۆهاونیشتیمانیانی ئەم هه رێمە پیرۆزی خۆی هه یە لەناوسەرجەم گەلی کوردستاندا وچونکە ناسنامەی ئەم گەلەیەو ،ئاڵای کوردستان هێمای شۆڕشە ڕزگاریخوازە یەک لەدوای یەکەکانی گەلی کوردە لەڕۆژی 22/11ی ساڵی 1946لەگۆڕەپانی چوارچرای شاری مهاباد هه ڵدراوبووبەڕەمزی کۆماری کوردستان . تەواوی نەتەوەکانی جیهان بەدوای هێماو سیمبولیاندابوون وهه میشە هە وڵیانداوە سیمبوڵەکانیان فاکتەربن بۆیەکگرتن و سەلماندنی شوناسی نەتەوەییان و یەکێک لەوسیمبولە گرنگانەی هه رگەل ونەتەوەیەک له پاڵ زمانەکەیدا کە بۆئاخاوتن ونوسینە ئاڵایه کە ئەتوانێ نەتەوەیەک لەخۆی کۆبکاتەوە بۆخۆناساندن و هێمایی نەتەوەیی سودی لێ وەربگرێت ،لە هه موووڵاتاندا خەڵکی ودانیشتوانی ڕێزی زۆریان بۆئاڵاو خاکیا ن هه یە بەجۆرێک هه ندێ لەوڵات ودانیشتوانی وخەڵکەکەی ئاڵاکەیان لەماڵ وشوێنی کارو بەردەرگاو شوێنێ کارەکانیان دائەنێن و لەتەواوی شوێنە گشتیەکانیشداگرنگی تایبەتی پێ ئەدرێت و لەکاتی بوونەویادەنەتەویی و نیشتیمانیەکان وسەرکەوتنەکانیاندا بەکاری ئەهێنن و دایئەنین ئەمە وائەکات کە خۆشەویستی ئاڵالەنا و دڵ ودەرونی تاک بەتاکی هاوڵاتیانیاندا گەشەبکات و هه ستی نەتەوەیی و نیشتیمانیان بەهێزتربێت .
لەساڵی 2009دا پەرلەمانی کوردستا ن بریارێکی گرنگ و مێژوویی دا ڕۆژی 17/12ی هە موو ساڵێکی وەکو ڕوژی ئاڵادیاریکرد و لەوڕۆژەدا ساڵانە ئاڵای سەردامو دەزگا حکوومی و حزبیەکان نوێ دەکرانەوە وهۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەیش دەگەڕێتەوە بۆ17 /12ساڵی 1945کەئاڵای کوردستات له سەردام و دەزگاکانی کۆماری مهاباد هه ڵگیران و پارێزگاریان لێکرا پەرلەمانی کوردستانیش وەکو ڕێزیک بۆئەوڕۆژە کە دەکاتە 17/کانونی یەکەم دیاریکرا بۆئەوەی بۆ هه موو جیهانی بسڵمێنیت کە سەرکرد ە قازی مە حەمە د و کوردستان ماون و بەجوانی وزیندوویی دەمێننەوە .
بێلان ڕۆژبەیانی