فڕۆکەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران کەوتنەخوارەوە

فڕۆکەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران کەوتنەخوارەوە

 

 

فڕۆکەیەکی مەشقی و ڕاهێنانی تاک کورسی جۆری سیخۆی ٢٢ لە پارێزگای فارس کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی تاک کورسی جۆری سیخۆی ٢٢ لە نزیک دەریاچەی پەرێشان لە شاری کازرۆنی سەر بە پارێزگای فارس کەوتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکە تاک کەسییە، فڕۆکەکەی بەرەو ناوچەیەکی بێ دانیشتوو ڕێنمایی کردووە و پێش کەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە توانیویەتی بە پەرەشوت خۆی هەڵداتە دەرەوە.     

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند: کە ئەم فڕۆکەیە لە جۆری سی خۆ بووە و سەر بە هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران بووە لە كاتی مەشق و ڕاهێنان كەوتووەتە خوارەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top