مەکتەبى سیاسیى YNDK : بەشداریکردن و دەنگدانی کوردستانیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک و موسڵ و ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە

مەکتەبى سیاسیى YNDK : بەشداریکردن و دەنگدانی کوردستانیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک و موسڵ و ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە

 

مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى كوردستان YNDK ، لە راگەیاندراوێکیدا؛ داوا لە کوردستانیانى کەرکووک و موسڵ و ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان دەکات بەشدارى لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن و، بەشداریکردن و دەنگدانى کوردستانیانى ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستانى لە پرۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان بە ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى دەزانێت. ئەمەش دەقى راگەیاندراوەى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى كوردستان YNDK ە:

جەماوەرى وڵاتپارێزو خۆڕاگرى شارى کەرکووک و موسڵ و ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان ...

وەک ئاگادارن ڕۆژی دووشەممە، رێکەوتى 18ی کانوونی یەکەمی 2023، پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت، ئەم هەڵبژاردنە؛ گرنگى و کاریگەرى بۆ ئێستا و داهاتووى گەلى کوردستان هەیە و، پەیوەستە بە پرسى مێژوویی و نەتەوەیی کەرکووک و موسڵ و تەواوى ناوچە دابڕێنراوەکان (داگیرکراوەکان)ى کوردستان، بۆیە داوا لە تەواوى کوردستانیانى کەرکووک و موسڵ و ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان دەکەین وەک ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانى بۆ بەرەنگاربوونەوەو رەتکردنەوەى سیاسەتی بەعەرەبکردن و برسیکردنى خەڵکى کوردستان و یەکلاکردنەوەی پرسى کوردستانیبوونى ئەم ناوچانە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن و ڕۆژی دووشەممە 18ی کانوونی یەکەمی 2023، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن، بەشداریكردن و دەنگدانتان ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و، هەنگاوێکى گرنگە بۆ یەکلاکردنەوەى چارەنووسى ئەو ناوچانە لە دواڕۆژدا.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- مردن و روورەشى بۆ داگیرکەران و دوژمنانى کوردستان.
- سەرکەوێ ویستى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.


مەکتەبی سیاسیی
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى كوردستان YNDK
14 / 12 / 2023 هەولێر - کوردستان

 

میدیا – هەولێر:

Top