مــەســرور بـــارزانـــی : سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی و حکوومەت و خەڵکی ئێران دەکەین

مــەســرور بـــارزانـــی : سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی و حکوومەت و خەڵکی ئێران دەکەین

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی سەركۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی وڵاتەكە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرکۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەست دا و ڕاگەیاندووە: "پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی و حکوومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە بەڕێز حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوڕێکانیان."

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها دەڵێت: "لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوان بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبر و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و خەڵکی ئێران بە گشتی ببەخشێت، لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و هاوپشتیی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەکەینەوە."

Top