بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر ١٧ کەس بریندار بوون.

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر ١٧ کەس بریندار بوون.

 

 

 

لە ئەنجامی پێکدادانی شەمەندەفەرێکی خێرا و شەمەندەفەرێکی ناوچەیی لە باکووری ئیتاڵیا لەسەر هێڵی بۆلۆنیا – ڕیمینی، ١٧ کەس بریندار بوون.

بەپێی پۆستێکی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی ئیتاڵیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، شەمەندەفەرێکی خێرا و شەمەندەفەرێکی ناوچەیی لەسەر هێڵی بۆلۆنیا – ڕیمینی لە نێوان فانزا و فۆرلی پێکیاندادا.

ئاژانسی هەواڵی ئانسای ئیتاڵی ئاماژەی بەوەدا: بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، لەم ڕووداوەدا کە لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا ڕوویداوە، ١٧ کەس برینداربوون.

هەروەها هێڵی ئاسنی دەوڵەتی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: کە بەهۆی ڕووداوەکەوە هەموو گەشتەکان ڕاگیراون، بەتایبەتی لەسەر هێڵی شەمەندەفەری کاستێل بۆلۆنیا-فۆرلی.

لە ٣١ی ئابدا پێنج کرێکار کە شەوانە لە هێڵی ئاسنی تۆرین – میلان سەرقاڵی کارکرد بوون، لە ئەنجامی پێکدادانی شەمەندەفەرێک گیانیان لەدەستدا.

لە مانگی نیساندا بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە نزیک شاری فلۆرانس، كێشەی بەرفراوان لە تۆڕی گواستنەوەی ئیتاڵیا ڕوویدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top