بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک ٣ کەس بریندار بوون
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە ناوچەی عەزز لە باکووری سوریا ٣ کەس برینداربوون.
بۆمبێکی چێنراو لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە خاڵێکی پشکنینی سەر ڕێگای عەفرین لە شاری عەزز لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن تەقیەوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەم هێرشە تیرۆریستیەدا ٣ کەس بریندار بوون.
دوای ئەم هێرشە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە دەوروبەر زیاد کران و بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی عەزز.
هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە لێکۆڵینەوەیان لە شوێنی ڕووداوەکە کردووە و لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکە دەستپێکردووە.
هەروەها تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێك بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل