مەسرور بارزانی: یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە

مەسرور بارزانی: یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی 71ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دەدات: "یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە."

ئەمڕۆ دووشەممە 11/12/2023، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی 71ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "لە 71ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم، ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم."

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لەوەش كردووە: "یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە."

هەر لە پەیامەكەدا، مەسرور بارزانی دەشڵێت: "لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی تواناکانیان دووپات دەکەینەوە."

جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆتایی پەیامەكەیدا ڕایدەگەیەنێت: "ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز بێت، سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و گشت شەهیدانی کوردستان."

Top