قارچەكێك لە شێوەی ددانی مرۆڤ

قارچەكێك لە شێوەی ددانی مرۆڤ

قارچكی ددانی خوێنبەر بوو كە بە (ددانی شەیتان)یش ناسراوە، شلەیەكی سوور و مەییوی وەك خوێن دەردەدات، قارچكێكی زیانبەخش و زۆر تاڵە، بەڵام ژەهراوی نییە، ناوە زانستییەكەی بریتییە لە (Hydnellum pecki)، لە دارستانە سنەوبەرییەكانی ئەوروپا و باكووری ڕۆژئاوای ئەمریكای باكووردا هەیە، مادە سوورەكە بۆ بۆیاخكردنی قوماش بەكار دێت، سەیر لەوەدایە ئەم قارچكە هەمان تایبەتمەندیی دژە خوێن مەینی هەیە، كە لە ڕووی پزیشكییەوە لە شێوەی دەرزیدا بەكار دەهێنرێت، قارچكی خوێنبەربوونی ددانەكان لەو ددانانە دەچێت كە پووكەكانی مرۆڤ خوێنیان لێ دەردەچێت، ئەم قارچكە بۆ خواردن نابێت، هەروەها لە ئەمریكای باكوور و ئەوروپا و ئاسیا لە نزیك درەختی سنەوبەر گەشە دەكات، لە ساڵی ١٩١٣ لە لایەن زانای میكۆلۆجی ئەمریكی (هاوارد جەیمس)ـەوە دۆزرایەوە.

Top