بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە لە فلیپین ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی مینداناو لە فلیپین ڕوویدا.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر کەناری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی مینداناوی فلیپین هەژاندووە.
ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
تا ئێستا هیچ هۆشدارییەک سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی تسونامی لە دوای ئەم بوومەلەرزەیە دەرنەچووە.
دوێنێ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلە لە ناوچەی مینداناوی گرتەوە و هۆشداری تسونامی دەرکرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فلیپین دەکەوێتە سەر ئەو شوێنەی کە پێی دەوترێت "ئەڵقەی ئاگر". زۆرێک لە بوومەلەرزە و تەقینەوەی گڕکانەکان لەوێ ڕوودەدەن بەهۆی جوڵەی پلێتەکانی زەوی.
گوڵان: سەردار خەلیل