بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەرزکەرەوەیەک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەرزکەرەوەیەک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەرزکەرەوەیەک لە كاتی گواستنەوەی کرێکارانی كانزا لە شاری ڕوستنبێرگ لە باشووری ئەفریقا، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کەوتە خوارەوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵە بیانییەکان ، ئەم بەرزکەرەوەیە ٨٨ کرێکاری تێدابووە، ١١ کەس بەهۆی ئەم ڕووداوەوە گیانیان لەدەستداوە و ٧٥ کەسیش لەم ڕووداوەدا برینداربوون. 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئەم بەرزکەرەوەیە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە نزیکەی ٢٠٠ مەتر بەرزی کەوتۆتە خوارەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top