ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ٤١ کرێکار دوای ١٧ ڕۆژ لە ژێر پاشماوەی تونێلێک لە هیندستان

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ٤١ کرێکار دوای ١٧ ڕۆژ لە ژێر پاشماوەی تونێلێک لە هیندستان

 

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ئەم مانگە گروپێکی ٤١ کرێکاری کە بۆ ماوەی ١٧ ڕۆژ لە تونێلێکی داڕماودا گیریان خواردبوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی ڕزگارکردندا لە ژێر بەرزاییەکانی هیمالایا دەرهێنران.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم کرێکارانە لە ١٢ی ئەم مانگەوە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، کاتێک كە بەشێک لەو تونێلەی کە دروستیان دەکرد لە ویلایەتی ئۆتاراخانی باکووری هیندستان داڕما، چەند هەفتەیەکی خایاند تا کرێکارەکان ڕێگایەكیان دۆزییەوە بۆ ڕزگاركرنیان، دوو مەتری کۆتاییش لەبەر سەختیی شوێنەكە وابوو بە دەست هەڵکەندرا بۆ ئەوەی دەستیان بگاتە کرێکارە گیریخواردووەکان، تا دواجار کرێکارەکان توانیان لە ژێر شاخەکەوە بێنە دەرەوە.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top